بەشێک لە سەرکردەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیانەوێت هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.
هۆکاری جێهێشتنی هەرێمی کوردستان، لە لایەن ئەو سەرکردانەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، پەیوەندی بە هەڕەشەکانی ئێرانەوە هەیە.
ئەو سەرکردانەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ترسیان هەیە، کە ئێران دەستگیریان بکات، یاخود تیرۆریان بکات، بۆیە دەیانەوێت بۆ ماوەیەک هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.
هەر بەهۆی ئەو ترسەوە ماوەیەکە سەرکردەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جموجوڵەکانیان کەمکردووەتەوە و کەمتر دەردەکەون. [1]