تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی کوردستان ئیستقالەی فراکسیۆنی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان نەخستۆتە بەرنامەی کار و فراکسیۆنی یەکگرتووش داوای پێداچوونەوە بە هەڵویستەکەیان دەکەن.
تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی کوردستان، ئامادەنەبووە ئیستقالەی پەڕڵەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بخاتە بەرنامەی کار و بەهۆی هاتنی پشووی پەڕڵەمانیش ئیستقالەکە دەکەوێتە بەهاری ساڵی داهاتوو.
سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی کوردستان دەیەوێ دواین هەڵوێستی ئەمیندار و سەرکردایەتی حزبەکەی لەو بارەیەوە وەربگرێت.
بەشێک لە پەڕڵەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە دوای نەخستنە بەرنامەی کاری ئیستقالەکەیان لەلایەن سەرۆکایەتی پەڕڵەمان داوای پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکەیان دەکەن لە لایەن حیزبەکەیانەوە.
[1]