ئەمریکا نیگەرانە لە نزیکبوونەوە و زیاتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنی ئێرانی.
لەمیانی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی یەکێتی و بەرپرسانی ئەمریکی لە ئێڕاق، بەرپرسانی واشنتۆن بەڕوونی ئەو نیگەرانییانەیان بە بەرپرسانی یەکێتی گەیاندووە.
بەرپرسانی ئەمریکی جەختیانکردووەتەوە، کە ئەو نزیکبوونەوانەیان لەگەڵ ئێران جگە لەوەی نیگەرانیان دەکات، ڕەنگە لە داهاتووشدا زیان بە پەیوەندییەکانیان بگەیەنێت.
بەرپرسانی ئەمریکی وەک هۆشدارییەک بۆ بەرپرسانی یەکێتی جەختیانکردووەتەوە، کە دەبێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی سنووردار بکەن و ئەوەندە نەچنە ژێر جێبەجێکردنی داواکاری و فشارەکانیان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 621 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!