#نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی ڕێککەوتنی #هەولێر# و #بەغدا# لە بارەی نەوتەوە، داوای کاتی کردووە.
لە کۆتا سەردانی بۆ بەغدا و لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق، #نێچیرڤان بارزانی# داوای وادەی یەک ساڵی کردووە، بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن بکەن.
نێچیرڤان بارزانی لە میانی گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق جەختیکردووەتەوە، ئەگەر ئەو ساڵە بدرێت بە هەرێم و لەو ماوەیەدا ئێڕاق پابەند بێت بەو ڕێککەوتتنەی لەنێوانیان دەکرێت، ئەوە هەولێر دەتوانێت بەشێکی زۆر لە پابەندییەکانی بۆ گرێبەستەکان تەواو بکات و دواتریش لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتن بکات.
محەمەد شەیاع سوودانی، داواکەی نێچیرڤان بارزانی ڕەتنەکردووەتەوە، بەڵام پێیوابووە، ساڵێک زۆرە و دەکرێت ئەو وادەیە بۆ شەش مانگ کەمبکرێتەوە و لەو ماوەیەشدا یاسای نەوت و گاز لە پەڕڵەمان پەسەندبکرێت، ئەوەش بکەنە بنەمای ڕێککەوتن بۆ هەردوولا لەسەر پرسی نەوت و بودجەی هەرێم. [1]