سێبەرەکەم
دەق: سەعدیە بەهرام
وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
بۆ ساتێک وامزانی
ئەوەی هاوەڵی
سێبەرەکەمە،
هاوڕێمە..
پۆشاک و ئاومە..
هێندە سەربەرز و دڵخۆشە پێم..دەفڕێت
شانازیم پێوە دەکات
لەگەڵ هەنگاوەکانم هەنگاو دەنێت
هەندێ جار پێشم دەکەوێت
هەندێ جار هێواش دەڕوات
تا گوڵ بارانم کات..
دەستی لە ناو دەستم بخات و
سوپاس گوزارم بێت..
دڵسۆزانە لە گەڵمدا
مەشخەڵی خۆشەویستی
هەڵبگرێت
هەموومان لە پێناوی یەک کەس،
ئەو کەسەش لە پێناوی هەمووانە.
چۆن بزانم.. چۆن بزانم
ئەوەی وامزانی
هاوڕێمە
تیری ژەهراوی هەڵگرتبوو!
ئەو
هەڵگری کەڵپەی گورگی هار بوو!
هەموو هەوڵێکی
لەناوبردنم بوو
تاکو فڕێم بداتە
سەر شەقامی خاکێک.
خاکێک کە جوانی تەمەنم پێبەخشی،
دایک و باوکم لە پێناویدا کرد بە قوربانی..
چاوم دەکەوێتە سەر لافیتەیەک
کە بە خەتی دەستم نووسراوە
بە خوێنی سووری گەشم
نەخشە کێشراوە
کوردستان بۆ هەمووانە
ئازارەکان ڕۆڵەکانی کۆدەکاتەوە، وەک
چۆن لوتکەی شاخەکانی خاکەکەی کۆدەکاتەوە.
خاکم لانەیەکە بۆ
بێگانەکان!
بەرفراوانە
بۆ هەموو ڕەگەزە جیاوازەکان!
چۆن بزانم.. چۆن بزانم
تەنیا بۆ من نەبێت جێ لانەیەک
ئەستەم بوو..
تەنیا بۆ من نەبێت.. بەرتەسک بوو
تەنیا بۆ من و
کۆتری ئاشتیەکان و
برا سەربەست و ئازاکانم
جێ پێیەکمان نەبوو.
نەبوو.. نەبوو.[1]
ئەم دەقە پێشکەشە بە ڕۆحی شەهیدی تێکۆشەر (#ناگەهان ئاکارسەل#)، قوربانی دەستی ستەم و خیانە ت..