ناو: ئەلیاس
ناوی باوک: عوسمان حاجی
ساڵی لەدایکبوون: 1915
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #21-11-2005#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ڕێشە#
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی #هەسنەکا#
$ژیاننامە$
ئەلیاس عوسمان حاجی، ناسراو بە (ئەلیاس عوسمان) ، پێشمەرگە #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1915 لە گوندی #ڕێشە# لەدایکبووە، لە شۆڕشی دووەمی بارزان خەباتکاربووە، لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە #مەهاباد# پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداریکردووە، لە ساڵی 2005 کۆچی دوایی کردووە.
ئەلیاس عوسمان ساڵی 1915 لە گوندی ڕێشەی سەربە شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. زمانەکانی کوردی، تورکی و ڕووسی زانیوە. لە 21ی تشرینی دووەمی 2005 کۆچی دوایی کردووە و لە گوندی ڕێشە بە خاک سپێردراوە.
$خەباتنامە$
دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی دووەمی بارزان لە ساڵی 1943دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە کردووە، بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ #مستەفا بارزانی# و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19-4-1947 لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی# مەزن و #مزوری#.
961 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و لە شەڕەکانی شۆڕشدا بەشدار بووە. لە ڕێکەوتی 21-11- 2005 لە گوندی هەسنەکا کۆچی دوایی کردووە و لە گوندی ڕێشە بە خاک سپێردراوە.[1]