ناو: ئاڤدەل
نازناو: ئاڤدەل ئەحمەد
ناوی باوک: میرۆ عەنتەر
ساڵی لەدایکبوون: 1916
ڕۆژی کۆچی دوایی: #27-08-2003#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #چێ# ی شارەدێی #دێرەلوک# ی سەربە شارۆچکە #ئامێدی#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #دهۆک#
$ژیاننامە$
ئاڤدەل میرۆ عەنتەر ساڵی 1916 لە گوندی ''چێ''ی سەر بە شارەدێی #دێرەلوک# لە سارۆچکەی #ئامێدی# لە پارێزگای #دهۆک# لەدایکبووه، دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1959 بە فەرمانبەر لە فەرمانگەی کشتوکاڵی هەولێر دامەزراوە و دواتر گواستراوەتەوە فەرمانگەی کشتوکاڵی #سلێمانی#، لە #27-08-2003# کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی دووەمی بارزان لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە کردووە، بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە #11-10-1945# و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ #مستەفا بارزانی# و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە شاری #مەهاباد#، لە #31-03-1946# لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی #نەغەدە# و شەڕی #شنۆ#ی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی #19-04-1947# لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی مەزن# و #مزووری#.
ساڵی 1961 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و بەشداربووە لە شەڕەکانی #قەرەداغ# و شەڕی #گڵەزەردە# و شەڕی #پیرەمەگرون #. لە دوای ڕێکەوتنی #11-03- 1970# دەبێتە پاسەوانی سنوور لە ناوچەی #پێنجوێن#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی و دواتر ساڵی 1974 گواستراوەتەوە بۆ #زاوێته# لە پارێزگای #دهۆک #.
ساڵی 1984 کەمالی کوڕی چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی شۆڕشی گوڵان، دواتر حکومەت ناوبراو لە گوندەکەی دەردەکات. لە دوای پڕۆسەی ئەنفالی ساڵی 1988، ئاڤدەل وەک پەنابەر ڕوودەکاتە کۆماری تورکیا و لە کەمپێکی پەنابەرانی #مووش# نیشتەجێ دەبێت. ناوبراو یەکێک بوو لە و کەسانەی کە بە حەبی ژەهراوی دەرمانخوارد کراوه، بەڵام لە مەرگ ڕزگاری بووە. ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و لە #16-08-1996# لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی یۆبیلی زێڕیندا لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی دووەمی بارزان، کۆماری دیموکراتی کوردستان، چوونە یەکێتی سۆڤێت، هەروەها شۆڕشی ئەیلوول، لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# یەوە میدالیای بارزانی نەمری پێبەخشراوە، بەڵام بەهۆی شکانی لاقی نەیتوانیوە لە وەرگرتنی میدالیای بارزانی نەمر ئامادە بێت و #سیداد بارزانی# لە ڕێگای لقی یەکەوە میدالیاکەی پێ بەخشیوە . [1]