سلێمانی و موتەسەڕیف
باقر دوجەیلی- باقر الدجيلي- موتەسەڕیفی سلێمانی ساڵی 1960
باقر دوجەیلی، لە پەڕتووکی (السلیمانية في عهد الثورة المبارکة- نووسينی: عبدالهادي صالح، له (لاپەڕە 9)دا، دەڵێت: مایەی شانازییە لە مێژوودا، ناوم لەگەڵ ناوی (سلێمانی)دا دێت.
سڵاو بۆ خەڵکی سلێمانی، ئەو خەڵکەی، هێندە دڵسۆز، بەخشندە و گەورەن کە بە هیمەتی ئەوان چەند پڕۆژەیەک جێبەجێکرا، کە مایەی سەربەرزی هەمووانە:
1.پڕۆژەی پاسی مەسڵەحە.
2.پڕۆژەی (14) خوێندنگەی سەرەتایی.
3.پڕۆژەی درووستکردنی گەڕەکێکی نوێ بە ناوی گەڕەکی ئیسکان- خواروو، کە پێکهاتووە لە (150) خانوو.
(دیارە، ئیسکان- سەروو، کە پێکهاتووە لە (154) خانوو، دوای ئەم موتەسەڕیفە بووە، واتە؛ سەردەمی عەبدولهادی ساڵح، ساڵی 1961)
4.خوێندنگەیەک، بۆ خوێندن بە زمانی عەرەبی.
5.قیرتاوکردن و چاکردنی ڕێگەی باخی بەکرەجۆ.
ئامادەکردن: سەرکەوت عەلی [1]