ناونیشانی بابەت: ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس)
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#
$ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس)$
ناوی ئۆبلاست (پارێزگا)یەکی کوردییە لە #باکووری کوردستان# هەڵکەوتووە، لە ناوچەی نوینەرایەتیی شاهانە قەوقاز سەربە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کە تاکە ئۆبلاست (پارێزگا)ی کوردی بووە لە ناوچەی نوینەرایەتیی شاهانەی قەوقاز سەربە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و نۆیەمین ئۆبلاست (پارێزگا)ی سەر ناوچەی نوینەرایەتیی شاهانە قەوقاز سەربە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری لە ڕووی ڕووبەرەوە کە لە باکوورەوە بە هەردوو ئۆبلاست (پارێزگا)ی باتوم و ئۆبلاست (پارێزگا)ی تیفلیس و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە ئۆبلاست (پارێزگا)ی #ئێرڤان# و لە باشوورەوە بە هەردوو ویلایەتی وان و ویلایەتی ئەرزەڕۆم دەورە دراوە.
لە ساڵی (1580ز)وە تاوەکوو ساڵی (1875ز) ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس) ناوی ئیالەتی کارس (قارس) بووە، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانییەکاندا بووە و دواتر ساڵی (1875ز) ئیالەتی کارس (قارس) کرایە بەشێک لە #ویلایەتی ئەرزەڕۆم# تاوەکوو ساڵی (1878ز) و لەو ساڵەدا درا بە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری، واتا لە خاکی ویلایەتی ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان جیا کرایەوە و ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس) لە ئەنجامی جەنگی نێوان ساڵانی (1877-1878ز) کە لەنێوان سوپای هاوپەیمانانی ئۆرتودۆکسی ڕۆژهەڵاتی بە سەرکردایەتیی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری، کە هاوپەیمانانی ئۆرتودۆکسی خۆرهەڵاتی پێک هاتبوو لە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و وڵاتانی بەڵکان، وەکوو میرنشینە یەکگرتووەکانی ڕۆمانیا، واتا هەردوو میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) و میرنشینی بەغدان و میرنشینی سڕبیا و میرنشینی مۆنتینیگرۆ (چیای ڕەش) و شۆڕشگێڕانی بولگاریا بە دژی سوپا هاوبەشەکانی وەکوو دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و تاقمی شۆڕشگێڕانی چیچان و تاقمی شۆڕشگێڕانی داغستان و تاقمی شۆڕشگێڕانی ئەبخازیا بوو، کە سەرەنجام جەنگەکە بە سەرکەونتی سوپای هاوپەیمانانی ئۆرتودۆکسی ڕۆژهەڵاتی (ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و وڵاتانی بەڵکان وەکوو میرنشینە یەکگرتووەکانی ڕۆمانیا واتا هەردوو میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) و میرنشینی بەغدان و میرنشینی سڕبیا و میرنشینی مۆنتینیگرۆ (چیای ڕەش) و شۆڕشگێڕانی بولگاریا و شکستی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و تاقمی شۆڕشگێڕانی چیچان و تاقمی شۆڕشگێڕانی داغستان و تاقمی شۆڕشگێڕانی ئەبخازیا کۆتایی هات، هەروەها هەردوو پارێزگای کارس (قارس) و پارێزگای #ئەردێخان# (ئەردەهان) لە باکووری کوردستان داگیر کرا لەلایەن هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و هەریەکە لە پارێزگای کارس (قارس) و پارێزگای ئەردێخان (ئەردەهان)ی سەربە باکووری کوردستان، کە بەپێی هەردوو پەیماننامەی سان ستیفانۆی ساڵی (1878ز) و پەیماننامەی بەرلینی ساڵی (1878ز) درا بە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری، واتا لە خاکی ویلایەتی ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان جیا کرایەوە و بەپێی پەیماننامەی بریست لیتوفسکی ساڵی (1918ز) ئوبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس) لە هەمان ساڵدا دراوەیە بە دەوڵەتی عوسمانی و ئێستا ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس) کراوە بە چەند پارێزگای جیا لە یەکتری، کە ئێستا زۆرینە ڕەهای خاکی ئۆبلاست (پارێزگا) کە سەربە کۆماری تورکیا و بەشێکی زۆر کەمی سەربە کۆماری ئەرمینیا (ئەرمەنستان)یە، بریتییە لە پارێزگای کارس (قارس) و پارێزگای ئەردێخان (ئەردەهان-ئەرداگان) و بەشێکی کەمی پارێزگای ئەرزەڕۆم لە باکووری کوردستان و بەشێکی کەمی پارێزگای شیراکی سەربە کۆماری #ئەرمینیا# (ئەرمەنستان)ە. ڕووبەری ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس) نزیکەی (18.740) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە نزیکەی (18.169) کیلۆمەتر چوارگۆشە سەربە کۆماری تورکیایە، واتا خاکی باکووری کوردستان کە دەکاتە (96.9%)ی ڕووبەری خاکی ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس) و نزیکەی (571) کیلۆمەتر چوارگۆشە سەربە کۆماری ئەرمینیا (ئەرمەنستان)ە کە دەکاتە (3.1%) ی ڕووبەری خاکی ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس). شاری کارس (قارس) ناوەندەکەی بوو و لە ساڵی (1914ز)دا ژمارەی دانیشتووانی ئۆبلاست (پارێزگا)ی کارس (قارس) نزیکەی (365.000) کەس دەبوو و لە ڕووی نەتەوەییەوە بەم شێوەیە بوو: کورد 51.3%، ئەرمەن 14.4%، تورک 11.9%، ڕووس 7.5%، نەتەوەکانی 14.9%.
$هەروەها دانیشتووانەکەی کە بەو جۆرە دابەش بووە بەسەر شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا)کاندا:$
شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا)ی ناوەندی کارس (قارس) 160.000 کەس
شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا)ی ئەردێخان (ئەردەهان-ئەرداگان) 82.000 کەس
شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا)ی کاگیزمان 72.000 کەس
شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا)ی ئۆلتی (ئۆلتو) 51.000 کەس
لە ڕووی ئایینییەوە بەوە جۆرەیە کە 224.475 کەسیان موسڵمانانن کە دەکاتە 61.5% (سووننە 207.685 کەس کە دەکاتە 56.9% و شیعە 16.790 کەس کە دەکاتە 4.6%) و 106.215 کەسیان کریستیان کە دەکاتە 29.1% و 32.485 کەسیان ئێزدی کە دەکاتە 8.9% و 1.825 کەسیان جوولەکەیە کە دەکاتە 0.5%.
لە ڕووی کارگێڕییەوە بەسەر (4) شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا) و (14) شارەدێ (شارەدێ)دا دابەش کراوە، بەم شێوەیە:
یەکەم-شارۆچکە (ئۆکروک)ی ناوەندی کارس (قارس)، کە ناوەندەکەی شاری کارس (قارس)ە و ژمارەی دانیشتووانی 160.000 کەسە و لە ڕووی کارگێڕییەوە بەسەر پێنج شارەدێدا بەم شێوەیە دابەش بووە:
1-شارەدێی ناوەندی کارس (قارس) و ژمارەی دانیشتووانەکەی 42.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
2-شارەدێی شوراگێل (ئاکیاکا) و ژمارەی دانیشتووانەکەی 45.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
3-شارەدێی سۆگانلۆگ و ژمارەی دانیشتووانەکەی 32.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
4-شارەدێی زاروشاد (ئارپاچای) و ژمارەی دانیشتووانەکەی 23.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
5-شارەدێی ئاگپابا (ئاماسیا) و ژمارەی دانیشتووانەکەی 18.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
دووەم-شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا)ی ئەردێخان (ئەردەهان-ئەرداگان)، کە ناوەندەکەی شاری ئەردێخان (ئەردەهان-ئەرداگان)ە و ژمارەی دانیشتووانی 82.000 کەسە و لە ڕووی کارگێڕییەوە دابەش کراوە بەسەر چوار شارەدێ دا بەم شێوەیە دابەش بووە:
1-شارەدێی ناوەندی ئەردێخان (ئەردەهان-ئەرداگان) و ژمارەی دانیشتووانەکەی 27.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
2-شارەدێی گیۆل (گۆلی) و ژمارەی دانیشتووانەکەی 22.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
3-شارەدێی پۆسخۆڤ (پۆسۆڤ) و ژمارەی دانیشتووانەکەی 17.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
4-شارەدێی چالدیر (چیلدیر) و ژمارەی دانیشتووانەکەی 16.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
سێیەم-شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا)ی کاگیزمان، کە ناوەندەکەی شاری کاگیزمانە و ژمارەی دانیشتووانی 72.000 کەسە و لە ڕووی کارگێڕییەوە دابەش کراوە بەسەر سێ شارەدێ (شارەدێ)دا بەم شێوەیە دابەش بووە:
1-شارەدێی ناوەندی کاگیزمان کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 31.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
2-شارەدێی ناخیچێڤان (کۆکاکۆی) کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 21.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
3-شارەدێی خۆرۆسان کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 20.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
چوارەم-شارۆچکە (ئۆکروک-قەزا)ی ئۆلتی (ئۆلتۆ)، کە ناوەندەکەی شاری ئۆلتی (ئۆلتۆ)یە، کە ژمارەی دانیشتووانی 72.000 کەسە و هەروەها لە ڕووی کارگێڕییەوە دابەش کراوە بەسەر دوو شارەدێ و 146 گونددا بەم شێوەیە دابەش بووە:
1-شارەدێی ناوەندی ئۆلتی (ئۆلتۆ) کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 34.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
2-شارەدێی تاوسکێر (کچاتاکسو-ئۆلور) کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 17.000 کەسە و نەزانراوە ژمارەی گوندەکانی چەندە.
$سەرچاوەکان$
1-د. عەبدوڵڵا غەفوور: جوگرافیای کوردستان.
2-یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی.
3-وریا ڕەحمانی: کورد و کوردستان لە ڕوانگەی نەخشەوانییەوە.
4-فەرید ئەسەسەرد: ئەتڵەسی سیاسی هەرێمی کوردستان 1914-2005ز-ئامادەکردنی: سەردار مەحمەد عەبدولڕەحمان و هۆشیار مەحمەد ئەمین خۆشناو.
5-فەیسەڵ دەباغ: کوردستان لە چاپکراوە عوسمانلییەکاندا-کە نووسەر لە زمانی تورکی عوسمانلییەوە کردوویەتی بە کوردی.
6-مەڵبەندی برایەتی: ویلایەتەکانی باکووری کوردستان لە سەردەمی حوکمڕانی عوسمانییەکاندا-لە زمانی عوسمانییەوە کردوویەتی بە کوردی-فەیسەڵ دەباغ.
7-شەمسەدین سامی: کورد و کوردستان لە قامووسولئەعلامدا-وەرگێڕانی بۆ کوردی : ئەحمەد تاقانە.
8-ئینتەرنێت -ویکیپیدیا.
[1]