مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، لە ڕێگەی تیمێکی حکومی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامی بۆ
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی ناردووە و پێی وتوون ئەو ئامادە نییە تەلەفۆن بۆ قوباد تاڵەبانی بکات، بەڵام دەتوانێت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، دوو قۆڵی دابنیشێت و قسە لەسەر کێشەکانی نێوانیان بکەن.
لەو دانیشتنەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەشی بەوەکردوو، ئەگەر قوباد تاڵەبانی ئامادەیی نییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئەوا یەکێتیی دەتوانێت کەسێکی دیکە بکاتە جێگری سەرۆکی حکومەت.
زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی نیگەرانبوونی لە مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی بەشداری نەکردووە لە هیچ کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران. بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەڕڵەمان بەتەواوی بایکۆتی دەوامی فەڕمی خۆیان دەکەن.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 677 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!