سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی، پێشبینیدەکات یەدەگی بانکی ناوەندی ئێڕاق لە ساڵی 2024 بگاتە سەد ملیار دۆلاری ئەمریکی.
سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی لە میانی ڕاپۆرتێک، کە لەسەر ئابووری ئێڕاق ئامادەیکردووە، پێشبینیکردووە، یەدەگی بانکی ناوەندی ئێڕاق بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزبێتەوە.
سندوقەکە پێشبینیشی کردووە، کە هەناردەی نەوتی ئێڕاق لەو ساڵەدا بگاتە پێنج ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، کە ئێستا 4.4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
هەروەها ڕاپۆرتەکە پێشبینیکردووە، کە لە ساڵی داهاتوو گەشەی ئابووری ئێڕاق بە ڕێژەی لە سەدا چوار بەرزبێتەوە، کە ئەوەش ژمارەیەکی نوێی پێوانەییە بۆ ئەو وڵاتە.
ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە بەردەوامی بەرزی نرخی نەوت لە ساڵانی داهاتوو ئەو پێشبنییەی بۆ یەدەگی بانکی ناوەندی ئێڕاق کردووە، کە ئێستا زیاترە لە 90 ملیار دۆلاری ئەمریکی. [1]