کونسڵیەتی ئەمەریکا لە شاری
هەولێرهەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی شانزە ڕۆژەی دژی توندوتژی تیشک دەخاتە سەر ژیانی
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی پێشووتری ئێڕاق و هاوسەری مام
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری ئێڕاق.
لەلاپەڕەی فەڕمی خۆی پۆستێکی دەربارەی ژیانی ئەو کەسایەتییە بڵاوکردۆتەوە.
ماوەی ئەم 16 ڕۆژەی چالاکی دژی توندوتیژیی جێندەریدا، تیشک دەخەینە سەر ژیانی ئەو خانمانەی جێدەستیان دیاربووە لە سیاسیەت و بزنس و کۆمەڵگەی مەدەنی و زانست و هونەردا.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە لە ناو خەڵکدا بە هێرۆ خان ناسراوە پێشتر خانمی یەکەمی ئێڕاق بووە و یەکەم کوردە کە چووبێتە ئەو پێگەیە. هێرۆ خان لە
1948 لە دایکبووە و خەڵکی
سلێمانیسلێمانییە. هێرۆ خان هەر لە تەمەنی گەنجییەوە ژیانی سیاسی دەستپێدەکات و هاوشانی هاوسەرەکەی سەرۆک کۆماری پێشتر کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی دژی ڕژێمی سەرکوتکەری پێشوو جەنگاوە.
هەروەها هێرۆ خان بەوەش ناسراوە کە پشتیوانی پڕۆژە کەلتوری و هونەریەکانی بووە و لەو نێوەندەشدا پشتیوانیی هونەرمەندان و نووسەران لەسەر ئاستی تاک.
[1]