میدیاکار کێیە؟ ئەرکی چییە؟
لەنجە ئیبراهیم
ئەو کەسەیە کە کاری میدیای ئەکات لە هەر دامەزراوەیەکی میدیای جا ئەو دامەزراوەیە سەربەخۆ و بێلایەن بێت، کە ئێمە نیمانە، یان سەر بە حزب و لایەنێک بێت.
کاری میدیای کاریکی ئەکادیمیە، پێویستە ئەوکەسانەی کار دەکەن، دەرچووی زانکۆ وپەیمانگاکانی ڕاگەیاندن بن، شارەزای تەواویان لە نووسین وداڕشتنی بابەتەکان و پێشکەشکردن و بەرهەم هێنان و یاسا و ئیتیک و فۆتو سۆسۆلوژیای کۆمەڵگا و وەرگر هەبێ جگە لە شارەزای لە چەندین بواری دیکە، تا بتوانێت بابەتێکی درووست و سەرنجڕاکێش و پر لە زانیاری فاکت پێشکەش بە وەرگرەکانی بکات، بۆ میدیای کلاسیک کار بکات بیت یان میدیا نوێ.
جگە لە لایەنی زانستی و ئەکادییمی کاری میدیای کارێکی تەواو مرۆڤانە و پڕ لە سەرکێشی و زۆرجار چاونەترسی یە، تا ئەو ڕادەیەی ژیانی میدیا کارەکە دەکەوێتەوە مەترسیەوە، دوور نییە بە کۆتایی هاتنی ژیانی میدیاکار کارەکە تەواو بی، میدیا کاری هۆشیار و ڕۆشنبیر و بە ئاگا، دەبێ بزانی ژیانی خۆی زۆر لەو بابەتە گرنگترە کە ڕوماڵی دەکات، سەلامەتی خۆی وستافەکەی لەئەستۆدایە، هیج ئازای و چاونەترسی پێناوترێ کە خۆی تیکەڵی هەندێک بابەت ورووداو بکات لە بە زیانی گیانی بشکێتەوە.
ئەوەی گرنگە دەمەوێت سەرنجی بخەمە سەر، ئەرکی میدیاکارە، کە کاری گواستەنەوەی هەوواڵ و زانیاریە (فاکت) ە، وەک خۆی دوور لە زیاد کردن و کەت کردن، تیکەڵ کردنی هەست و سۆز بە کارەکەی یاری کردن بە هەست و سۆزی وەرگر.
ئەوەی ڕووی دا لە #17-11-2022# لە #سلێمانی# کارەساتیکی گەورە و قورس بوو بۆ سلێمانی بە گشتی خاوەن ماڵ و کەسوکاری ڕووداوەکە بەتایبەتی، خەمێکی قوڵ و نەبڕاوەیە بۆ هەتاهەتایە هەمووان زۆر دلگرانین بە ئێستاشەوە.
لەم کارەساتەدا زۆر کەس ولایەن و ماندوو بوون خەڵک هەموو هاوخەم بوون، بە شێوەیەک شۆینی کارەساتەکە هەتا تەواو بوونی کارەکان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکان و خەلکی بە هەڵویست وجوامێرەوە
بە جێنەهیڵرا، ئەمە ڕەنگە تا ڕادەیک ئارامی و سەبووری بە خاوەن ماڵ وکارەساتەکەی بە خشیبێت بەڵام بوونی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک لە شۆینی ڕووداوەکە تەواو ڕێگر و بارگرانی بوو بۆ ئەوانەی کە کاریان دەکرد، لەوە نەنگیترو ناجۆرتر، کاری میدیاکارەکان بوو، بەڕاستی چەند جارێک ئەم بابەیە وروژێنراوە بەڵام کاری جدی لەسەر نەکراوە، چ لەلایەن دەزگای ڕاگەیاندکانەوە یان لایەنی پەیوەندیدار، ئەبێ میدکاران ئاگادار بن و بزانن، دیمەنی فرمێسک و گریان و هاوارو ناڵە ناگوازرێتەوە، ئاە وحەسرەتی ئەو کەسەی کە ئازیزی لە دەست داوە، تەعبیر ناکرێ، دیمەنی بریندار و بوون و خۆین و شکان و کەرت کەرت بوون پەخش ناکرێ، هەموو ئەو قسانەی کە خاوەن ماڵ و دەم سپی دەیکات بۆ گەیاندن نابێ لە کاتێکدا دڵیان گەرمە و ماڵوێران و ئازیز مردوو بوون، خەیاڵیان لای ئەوە نییە بە خاتری ئەم وئەو نابی هەندێ قسە بکە.
ئەگەر میدکار بەو شیێوەیە کارەکەی کرد، و نابابەتیانە کارەسات دەخولقێنێ پیویستە خۆی فلتەر بێ لە کارەکەیدا خۆ ئەگەر فلتەر نەبوو ڕاستەوخۆ بوو، نابێ کەناڵەکان ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ مەرامی خۆیان ئەگەر ڕاستەخۆ بوو میدکار ئەبێ خۆی ویژدانی بکات بە فلتەرو هەندی پرسیار نەکا و هەندی بابەت نەوروژینی، تا نائارامی و جۆرێک لە شلەژان بۆ وەرگر درووست نەبی، وەکو ئەوەی لەو کارەساتەدا بۆ خەڵکی سلێمانیان درووست کرد.
ماندوو نەبن هەموو کەناڵەکان، پەیامنێرو ڕۆژنامەنووسیان لەوێ بوو، بەڵام تا ئیستاش بۆ وەرگر ڕوون نەبوە کاتژمێر چەند و چۆن ئەو کارەساتە ڕووی دا، تەواوو درووست چەند کەس لەو ماڵەدا بوون، ئەوانەی لەوی بوون چەند کەس منداڵی ئەو ماڵە بوون، چەند میوان بوون، چەندیان بریندارە و ئەی ماڵە دراوسیکانیان برینداریان هەیە، چی بکری بۆ ئەوەی کارەساتی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە، کێ بەرپرسیارە لە ڕوودانی ئەوکارەساتە، زۆرترو زیاتر کار لە سەر هەست وسۆزی وەرگر کرا، چونکە میدکاران باش دەزانن ئیمە قەومێکی چەند عاتفین.[1]