#کوێستان محەمەد#، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان چوار شێڵتەر هەیە و کاردەکەن بۆ کردنەوەی شێڵتەری دیکە.
کوێستان محەمەد لە ڕێوڕەسمی دەستاو دەستکردنی بەڕێوەبەردنی شێڵتەرەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان چوار شێڵتەر هەیە و بڕیاری دروستکردنی شێڵتەر لە سنوری ڕاپەڕین دراوە، هەروەها پلانیان هەیە شێڵتەری کاتی لە #سۆران# و #زاخۆ#ش بکەنەوە. نیگەرانیشی دەربڕی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شێڵتەرێک لە #هەولێر#.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئافرەت هەیە لە شێڵتەرەکان لەسەر نامەیەک هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,115 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!