بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان،
بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی ئێوە و هەموو ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و ئامڕازێکی گرنگ و کاریگەر بوو بۆ پێگەیاندن و هۆشیارکردنی ئافرەتانی کوردستان و فراوانکردنی بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و خەباتی گەلی کوردستاندا و، لەو ڕێگەیەدا یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ماندووبوون و قوربانیی زۆریشیان داوە.
لە قۆناغی ئێستادا ئەرکی ئێوە لەڕووی هۆشیاریی نیشتیمانی و پێگەیاندنی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە مافە مەدەنی و سیاسییەکانی ئافرەتان زۆر گرنگە و دەبێ لە ئاڕاستەی بەشداریی کارای ئافرەت لە ژیانی گشتیی کۆمەڵگەی کوردستاندا بێت. لەوەش دڵنیام یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەر وەک قۆناغەکانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا ڕۆڵی کاریگەر و پێشەنگی خۆی لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی ئافرەتان دەگێڕێت. [1]
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
#مەسعود بارزانی#
11ی کانوونی یەکەمی 2022