#نەوەی نوێ# داوا دەکات 400 ملیارەکەی ئێڕاق بۆ موچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێڕاق داوا دەکات، ئەو 400 ملیار دینارەی #بەغدا# ڕەوانەی هەرێمی کردووە، بۆ موچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت.
#سروە عەبدولواحید# سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێڕاق ڕایگەیاند، کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
سروە عەبدولواحید ڕاشیگەیاند، ئەو پارەیە وەک پشکی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ئێڕاق بۆ #هەولێر# خەرج کراوە، بۆیە دەبێت دابنرێت و وەک مووچە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێڕاق جەختیشیکردەوە، وەک پەڕڵەمانتارانی نەوەی نوێ چاودێری ئەو پارە دەکەن و فشار دەکەن، تا حکومەتی هەرێم وەک موچە بۆ فەرمانبەران خەرجی بکات. [1]