بەشێک لە بەرپرسانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەگەڵ بایکۆتی حکومەتی هەرێمی کوردستان نین و بەهۆکاری چۆڵکردنی گۆڕەپانەکەی دەزانن.
بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ ئەوە نین، تیمی حیزبەکەیان بایکۆتی کۆبوونەوە و چالاکی و دەوامکردن بکەن.
هۆکاری ئەوەی بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی لەگەڵ بایکۆتی حکومەت نین بەهۆی ئەوەیە پێیانوایە، کە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی گۆڕەپانەکە زیاتر بۆ #پارتی دیموکراتی کوردستان# جێبهێڵن و زیانی هەبێت بۆیان.
هەر بەهۆی ئەوەی بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا نین بایکۆت بکەن، تائێستا تیمی یەکێتی بە تەواوی بایکۆتی کارەکانی لە حکومەت نەکردووە. [1]