دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆیی حکومەتی هەرێم بە بڕیارێک (سەکەوتی کوبە)ی خانەنشینکرد و ڕێگەی نەدا ببێتە بریکاری وەزیری ناوخۆ، یەکێتی بریاریدا کە بایکۆتی تەواوەتی حکومەت بکات و بریکاری وەزیرەکان نەچنەوە سەرکارەکان و وەزیرەکانیش نەچنە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، یەکێتی قۆناغی دوای ئەو پلانەی داڕشتووە و ئەم جارە داوا لە سەرۆکی پەڕڵەمان و پەڕڵەمانتارەکانیان دەکات نەچنەوە پەڕڵەمان.
#یەکێتی نشتیمانی کوردستان# بەتایبەت خودی #بافڵ تاڵەبانی# و #قوباد تاڵەبانی# تەواو نیگەران بوون لە هەڵسووکەوتەکانی تیمی پارتی لە حکومەتی هەرێم بەتایبەت دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆ فەرمانی خانەنشینکردنی (سەرکەوتی کوبەی) دەرکردووە بۆ ئەوەی نەکرێتە بریکاری وەزیری ناوخۆ، دوای ئەو بڕیارەش یەکێتی وەزیرەکان و بریکاری وەزیرەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە بایکۆتی حکومەت بکەن و نەچنەوە سەرکارەکانیان ئەوەش وەک هەڵوێست وەرگرتنێک لەسەر ئەو هەڵسوکەوتانەی تیمی پارتی لە حکومەت و خودی وەزیری ناوخۆ.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێتی سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی و چاوەڕێی کاردانەوەکانی پارتی دەکات لەو بڕیاریانەی کە دەریکردوون، بەجۆرێک ماوەی دوو هەفتە دادەنێت بۆ پارتی کە هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیەنن بەفەڕمی وەڵامی نیگەرانییەکانی یەکێتی بدەنەوە و دەست بکەن بە گفتوگۆ و دانووستاندن بە پێچەوانەوە هەڵوێستی دیکە دەگرنەبەر.
یەکێتی پلانی داناوە دوای ئەوەی لە ماوەی 15 ڕۆژدا پارتی هیچ هەڵوێستێکی نەبوو ئەوا قۆناغێکی دیکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دەستپێدەکات، داوا لە سەرۆکی پەڕڵەمان دەکات هیچ دانیشتنێکی پەڕڵەمان ساز نەکات و هەروەها پەڕڵەمانتارانی یەکێتیش نەچنەوە هۆڵی پەڕڵەمان، بەڵام هەوڵێک هەیە پێش ئەوەی یەکێتی ئەو قۆناغە جێبەجێبکات #نێچیرڤان بارزانی# بە نوێنەرایەتی سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بێتە #سلێمانی# و دەست بە گفتوگۆکان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولایان. [1]