ناو: ئال عەلی
نازناو: ئالۆ عەلی ئالۆ
ناوی باوک: ئال عوسمان
ساڵی لەدایکبوون: 1923
ڕۆژ ساڵی ئەنفالکردن کۆچی دوایی:
31-07-198331-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
هەڤندکاهەڤندکا
شوێنی ئەنفالکردن: کۆمەڵگای
قوشتەپەقوشتەپە
ژیاننامە
پێشمەرگەی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، هاوڕێی مەلا
مستەفا بارزانیمستەفا بارزانی بووە، بۆ یەکێتیی سۆڤێت. لە
23-03-194723-03-1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی
1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی
نەغەدەنەغەدە و شەڕی
شنۆیشنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی
19-04-194719-04-1947 لە ڕێگای (
خواکوڕکخواکوڕک و دەشتی
بەرازگربەرازگرەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی
شێروانی مەزنشێروانی مەزن و
مزوریمزوری. بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووە.
لە
16-04- 195916-04- 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان.
دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول وەکو تۆپچی و لە هەمان کاتدا وەکو مامۆستای پێشمەرگەکانی شۆڕش، بەشداربووە. ساڵی
1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە ڕاگوێزراوە بۆ باشووری ئێڕاق و لە پارێزگای دیوانیە نێشتەجێ کراوە و ساڵی
1982 گواستراوەتەوە بۆ کۆمەڵگای قوشتەپە. لە ڕێکەوتی 31ی تەمووزی
1983 لە پڕۆسەی ئەنفالی بارزانییەکاندا، لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە لە کۆمەڵگای قوشتەپە لەگەڵ سێ لە کوڕەکانی بە ناوەکانی سەعید (1948-1983)، عەبدوڵڵا (1960-1983) و نادر (1955-1983) شوێنبزر دەکرێن.
[1]