ناونیشانی بابەت: خورییەکان بەشی دووەم
ئامادەکردن:
سارا سەردارسارا سەردار
لایەنی ئابووری و شارسازی لایەنی شارسازی لای خورییەکان
بابەتێکی پڕ بایەخ و گرنگ بووە، بۆ نموونە ئەو شارانەی لە سەردەمی ئەوان درووستکراون، شاری (نوزی/ گاسوور،
ئەڕاپخائەڕاپخا /
کەرکووککەرکووک، شاری ئەربیلیوم/
هەولێرهەولێر، شاری نەینەوا/
مووسڵمووسڵ و شاری شوێنەواری شمشارە) بوون.
مەڵبەندی سەرەکیی خورییەکان شاری (ئورکیش(نزیک بە
قامیشلۆقامیشلۆی ئێستە بووە کە وەک پایتەخت بەکار هاتووە و دەکەوێتە
ڕۆژاوای کوردستانڕۆژاوای کوردستان.
بەپێی دوایین هەڵکۆڵین و توێژینەوەی شوێنەواری کە لە شوێنەواری (باستکێ) لە شاری
دﮪۆکدﮪۆک لە
2017 کراوە، دەرکەوتووە ئەم شوێنەوارە شارێکی سەردەمی خورییەکانە بە ناوی (مەردەمان) کە لە ﮪەزارەی سێیەمی پێش زایین دامەزراوە.
لە ئەنجامی ئەم کارە هاوبەشە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دﮪۆک و تیمی شوێنەوارناسی زانکۆی توبنگنی ئەڵمانی بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆر (پیتەر) کراوە، زیاتر لە 90 پارچە تابلێتی شوێنەواری دۆزراونەتەوە کە لە پاش خوێندنەوە و توێژینەوە لەسەریان دەرکەوت ئەم شوێنەوارە شارێکی کۆنی سەردەمی خورییەکانە.
بەڵگە بۆ ئەم زانیارییانە هەبوونی دوو پارچە تابلێت لەناو تابلێتە دۆزراوەکانە کە بە زمان و خەتی (خوری)نووسراون.
ئەو شارە لە ڕووی بازرگانییەوە گرنگییەکی تایبەتی هەبووە، شاری مەردەمان پردی بازرگانی نێوان (میزۆپۆتامیا و سووریا و ناوچەی ئەنادۆڵ) بووە، بۆیە بە بەردەوامی کەوتووەتە ژێر ڕکابەری دەوڵەتەکان، بۆ ئەوەی فەرمانڕەوایی بکەن.
پسپۆرانی مێژوو و شوێنەوار، باس لە گرنگی و مێژووی ئەم شارە دەکەن و دەڵێن: لە نزیکەی (2240 پ. ز) لەلایەن (نەرامسین) پاشای ئەکەدییەوە وێران کراوە و میلی سەرکەوتنی (باستکێ) تومار کراوە.
لە پاش ئەکەدییەکان ئەم شارە سەربەخۆ بووە، پاشان لە سەردەمی (شەمشی ئەدەد)ی پاشای ئاشووریدا شانشینێکی خورییەکانی لێ بوو و پاشاکەی ناوی (تیش - ئولمی) بوو. توروکووەکان لە ناوچەکانی قەڵادزێ و ورمێ-وە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو شارە و وێرانیان کردووە، پاشان میتانییەکان بوون بە فەرمانڕەوای ئەم ناوچەیە و دواتر دەوڵەتی ئاشووری ناوەڕاست ئەم ناوچەیەی داگیر کرد.
پێش دەرکەوتنی ئەم تابلێت و پارچە شوێنەواریانە، شوێنەوارناسان پێیان وابوو ئەم شارە لە کوردستانی ڕۆژاوایە لە نزیک ڕووباری خاپوور، بەڵام لە پاش هەڵکۆڵین و خوێندنەوەی تابلێتەکان دەرکەوت مەبەست لە شاری (خابورا) شارێکی نزیک ڕووباری خاپووری زاخۆیە کە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە و لە سەرچاوەکان وەک دراوسێی مەردەمان ناوی هاتووە.
[1]