ناونیشانی بابەت: خورییەکان بەشی سێیەم
ئامادەکردنی:
سارا سەردارسارا سەردار
کۆنترین نەخشەی مێژوویی
لە ساڵی
1933 لە شاری شوێنەواری گاسوور (نوزی) لە باشووری
کەرکووککەرکووک، شوێنەوارناسان پارچەیەکی شوێنەوارییان دۆزییەوە و دوای توێژینەوە دەرکەوت کە ئەم پارچە شوێنەوارییە تاتە قوڕێکە وێنەی چەند شارێک بە شێوازی بازنەیی تێدا دیاری کراوە و بە درووستکردنی چەندان کەوانە لە ڕۆژﮪەڵات و ڕۆژاوا، ئاماژە بە شاخاویبوونی ناوچەکە دەکات.
لەسەر نەخشەکە بە بەکارهێنانی خەت و نووسینی بزماری، ﮪەر چوار ئاڕاستەی باکوور، باشوور، ڕۆژﮪەڵات و ڕۆژاوا دیاری کراوە، لە ناوەندی نەخشەکە ڕووبارێکی گەورە دیاری کراوە کە چەند لقی لێ دەبێتەوە.
مێژووی نەخشەکە بۆ (2200 ساڵ پێش زایین) دەگەڕێتەوە کە زۆربەی شوێنەوارناسان پێیانوایە ﮪی سەردەمی
خورییەکانخورییەکانە.
[1]