یەکێتیی نیشتمانیی کودستانیەکێتیی نیشتمانیی کودستان لە بابەتی جیاکردنەوەی ئیدارەی
سلێمانیسلێمانی و دابینکردنی بودجەکەی لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە تەواو بێهیوا بووە.
بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی حکومەتی ئێڕاق ئامادەنین لە بابەتی دوو ئیدارەیی پشتگیری یەکێتی بکەن، بۆیە ئەو حیزبە بە تەواوی لەو هەوڵەی بێهیوا بووە.
بەهۆی بێهیوا بوونی یەکێتی لەو هەوڵە ئێستا دەستی بە هەوڵێکی نوێ کردووە، ئەویش ئەوەیە لە ڕێگەی سایتێکی فەڕمییەوە داهاتی سلێمانی بخەنەڕوو، کە بەم نزیکانە دەکەوێتە کار.
یەکێتی لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت ڕای گشتی لە دژی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری سلێمانی بجوڵێنێت و بە خەڵک بڵێت پارتی و حکومەتی هەرێم، کە لەلایەن ئەو حیزبەوە سەرۆکایەتی دەکرێت سەرچاوەی کێشەکانی سلێمانی نەک ئەوان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 729 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!