ناو: ئاسۆ
نازناو: ئاسۆی خەیاڵ
ناوی باوک: محەمەد
نازناوی بنەماڵە: سولەیمان نەژاد
ناوی دایک: عەزیمە
ڕۆژی لەدایکبوون: #26-04-1990#
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#
$ژیاننامە$
ئاسۆ سولەیمان نەژاد خاوەن دەنگێکی زوڵاڵ و پڕ سۆز و هەژێنەر و نوێنەری هەستی هۆنەر و بلاوێنی دڵی ڕێبواری بواری شێعر و هونەرە.
خاتوو ئاسۆ 26-04-1990 لە دایکبووه.
ئێستا لە شاری سەقز دەژین.
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (مەردوخ) تا ساڵی پێنجەم خوێندووە وە هەر وەها دواناوەندی لە قوتابخانەی (عیففەت) و پاش ناوەندی لە (ئوستاد شیرازی) سەقزدا تەواو کردووه.
پلەی لیسانسی علووم ئجتماعی لە زانکۆی پەیام نووری سەقز بە دەس هێناوه.
داییکی ناوی عەزیمە لە ئاوایی #باشماخ# سەر بە شاری سەقزە و باوکی ناوی محەمەد لە دایکبووی ئاوایی #بناوەچاو# ی سەر بە شاری #دیواندەرە# لە داییک بووە.
ئاسۆ خان هەر لە سەرەتای مناڵیەوە هەست و هونەردۆستی لە ناخیا بووە و بەهۆی دەنگ خۆشیەکی خودا دایەوە بەردەوام لە کاری هونەریدا لە ئاستی شارستان و پارێزگا لە بواری دیکلمە و بێژەری و پێشکەشکاری زۆربەی زۆری زانکۆکان و ئیداراتی بەهۆی حەز و خولیای دەروونی و خۆشەویستی سەبارەت بە کار و هونەرەکەی گرتۆتە ئەستۆ.
ئاسۆ سولەیمان نژاد لە ساڵی 2017 لەگەڵ (حسێن فاتمی) ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە وە لە بواری هۆنەر و ئەدەبدا هاوسەری شان بە شان یان پاڵپشتی کردووه.
خاتوو ئاسۆ کاری دکلمەی زانستیانە لە ساڵی 2014 دەس پێکردووە و تا بە ئەمڕۆ شێعری شاعێرانێکی زۆریان هۆنیوەتەوە.
خاتوو ئاسۆ لە ساڵی 2012 لە باشگاهی خەبەرنگاران جەوان لە #سنە# بەڵگەی بێژەری بە پلەی سەرەوە بە دەست هێنا.
لە نوێترین بەرهەمە تۆمارکراوەکانی خاتوو ئاسۆ ئەتوانین ئاماژە بکەین بە شێعری: خەیاڵیخاو غەزەلی مامۆستا سەعید نەجاری ناسراو بە ئاسۆ کە ئەم هۆنراوە یان لەگەڵ ڕێزدار مامۆستا #ئارام مستەوفی# خویندوەتەوە وە
ئاسۆ سولەیمان نژاد بەردەوام خەریکی تۆماری شێعری شاعرانی ناوچە بە ناوچەی کوردەواریە و بە زووترین کات بەرهەمەکانی دیکەشی کە لە حاڵی ئامادە بووندایە ئاڕاستەی هونەرمەندان و هۆنەردۆستانی ئازیزی دەکات.
خاتوو ئاسۆ هەروەها لە بواری پەڕتووکی سەوتی، ڕیکلام، دۆبلاژ چالاکی هەیە. [1]