کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,658
وێنە
  124,943
پەرتووک PDF
  22,162
فایلی پەیوەندیدار
  127,924
ڤیدیۆ
  2,196
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,174
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,074
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,800
عربي - Arabic 
44,545
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,968
فارسی - Farsi 
16,145
English - English 
8,555
Türkçe - Turkish 
3,848
Deutsch - German 
2,043
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,272
شوێنەکان 
17,072
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,156
وێنە و پێناس 
9,469
کارە هونەرییەکان 
1,880
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,059
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,070
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,386
شەهیدان 
12,196
کۆمەڵکوژی 
11,396
بەڵگەنامەکان 
8,753
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,651
PDF 
34,823
MP4 
4,100
IMG 
236,110
∑   تێکڕا 
276,684
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شۆڕشی یەکەمی بارزان (1907-1914ز) بە ڕابەرایەتیی شێخ عەبدولسەلام بارزانی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شۆڕشی یەکەمی بارزان (1907-1914ز) بە ڕابەرایەتیی شێخ عەبدولسەلام بارزانی
شۆڕشی یەکەمی بارزان (1907-1914ز) بە ڕابەرایەتیی شێخ عەبدولسەلام بارزانی
ناونیشانی بابەت: شۆڕشی یەکەمی بارزان (1907-1914ز) بە ڕابەرایەتیی #شێخ عەبدولسەلام بارزانی#
ئامادەکردنی: #چۆمان تەقێدین#

شۆڕشی یەکەمی بارزان لەنێوان ساڵانی (1907-1914ز)دا
شێخ عەبدولسەلام بارزانی، کە کەسایەتێکی ڕۆشنبیر و نیشتمانپەروەر بووە و حەزی کردووە گەلەکەی بە سەربەستی بژی و سەربەخۆ بێت.
شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەتای ساڵانی (1900)، واتا لە سەرەتاکانی ساڵانی سەدەی بیست، داوا لە ڕۆژهەڵاتناسی بەریتانی بە ناوی ویگرام دەکات، کە سەردانی ناوچەکانی کوردستان و ناوچەی بارزانی کردبوو، کە دیداری لەگەڵ شای ئیمپراتۆریای بەریتانیا شا ئیدواردی حەوتەم (1901-1910ز) بۆ ساز بدات، کاتێک ئەو ڕۆژهەڵاتناسە بەریتانییە (ویگرام) لێی پرسیوە، دیداری شای ئیمپراتۆریای بەریتانیا شا ئیدواردی حەوتەم (1901-1910ز) بۆ چییە؟ شێخ عەبدولسەلام بارزانی فەرموویەتی، بۆ ئەوەی باسی سەربەخۆیی کوردستانیدا لەگەڵ بکەم، چونکە شێخ کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و بۆ ئەوەی شۆڕشەکە سەربکەوێت، سەردانی سەرۆک هۆز و شێخەکانی تری ڕێبازی نەقشەبەندی و قادری کردووە، هەروەها پەیوەندیی کردووە بە هەر سێ ڕێکخراوی کوردی بە ناوەکانی (#کۆمەڵەی تەعالی و تەرەقی کورد#) و (#کۆمەڵەی هێڤی#) و (#کۆمەڵەی سەربەخۆیی کورد#)، لە هەمانکاتدا پەیوەندیی کردووە بە هەر یەکە لە #شێخ مەحموودی حەفید#ی نەمر و #شێخ عەبدولقادری نەهری# و #سمکۆی شکاک#.
لە بەهاری ساڵی (1907ز)دا ئامادەی کۆنگرەی شێخ و سەرۆک هۆزەکانی دەڤەری بادینان بوو لە شاری دهۆکی ناوەندی پارێزگای دهۆکی ئێستا، بە سەرۆکایەتیی #شێخ نووری محەمەد بریفکانی قادری#، شێخی ڕابەری ڕێبازی قادری لە بادینان و لەوێ سوێندی پیرۆزیان خوارد بۆ شێخ عەبدولسەلام بارزانی، کە هاوکاریی بکەن لە بزوونتەوەکەی دا، و شێخ عەبدول سەلام بارزانی لە تەلگەفراێکدا چەند داواکارییەکی نارد بۆ بابعالی، بۆ سوڵتانی عوسمانییەکان، سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم (سوڵتان مەلعون) (1876-1909ز)سی و چوارەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان، کە ناوەرۆکی تەلگرافی داخوازینامەکەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ئەمانە بوون:
1-کردنەوەی دەزگای بەڕێوەبەرایەتیی زمانی کوردی لە شارۆچکە (قەزا)کانی بادینان.
2-زمانی کوردی بکرێتە زمانی فەرمی لە شارۆچکە (قەزا)کانی (دهۆک و ئاکرێ و شەنگال و زاخۆ و ئامێدی).
3-دانانی بەڕێوەبەر و قایمیقام و لێپرسراوانی دیکەی کورد زمان
4-ئەو باجانەی وەردەگرێت، بۆ چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبان و کردنەوەی قوتابخانە خەرج بکرێت.
5-بەپێی بنچینەکانی شەریعەت و یاسا، دادپەروەری جێبەجێ بکرێت
6-لە و ناوچانەدا قازی و موفتی سەربە مەزهەبی شافیعی دابنرێت.
7-وەرگرتنی باج بەپێی شەریعەتی ئیسلام بێت و باجە ناڕەواکان نەمێنن.
#سدیق دەمەلووجی# لە پەرتووکی (ئەمارەتی بادینان)دا دەڵێت: ئەو داخوازینامانەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی کە وێنەی ئەو تەلگرافەی بۆ هەر یەکە لە بەڕێزان (شێخ عەبدولقادری نەهری و #ئەمین عالی بەدرخان پاشا# و ژەنەڕاڵ #شەریف پاشای خەندان#) ناردووە، و ئەوانیش بەڵێنی پاراستنی ئەو تەلگرافە داخوازیینامەیە و بۆ جێبەجێکردنی وازی لێ نەهێنن، کاتێک سی و چوارەمین سوڵتانی عوسمانییەکان، سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم (سوڵتان مەلعون) (1876-1909ز) ئەو تەلگرافە 99داخوازینامانەی پێگەیشت و زۆر تووڕە بوو، و ئەوەی بە دەرچوون لە فەرمانی خەلیفەی موسڵمانان و ویستی جیابوونەوەی دانا، بۆ ئەو مەبەستە لە کۆتایی ساڵی (1907ز)دا جەنگی دژ بە شێخ عەبدولسەلام بارزانی و بارزانییەکان ڕاگەیاند و هێزێکیی گەورەی سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکانی ناردە سەر ناوچەی بارزان، و بە داخەوە سەرۆک هۆزەکان پشتیان لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی و بارزانییەکان کرد و بە تەنیا بەجێیان هێشتن.
ئەوان بە تەنیا مانەوە و بڕیاری بەرخودانیان دا و توانییان بۆ ماوەی (2) مانگ بەرەنگاریی هێزەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی عوسمانی بوونەوه، و داوتر شێخ عەبدولسەلام بارزانی ناچار بوو لە ناوچەکەی دوور بکەوێتەوە و بچێتە لای ئاشوورییەکان، مار شەمعوونی سەرۆکی ئاشوورییەکان زۆر ڕێزی لێگرت، و هێزەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی عوسمانییەکان ناوچەی بارزان و دەڤەرەکەی سووتاند و تالان کرد، و ژن و منداڵی بارزانییەکانی بە دیل گرت، کە ژەنەڕاڵ بارزانی ئەو کات تەمەنی چوار ساڵان بوو، لەگەڵ دایکی بە دیل گیران و ڕەوانەی زیندانی مووسڵ کران، بەمەش یەکەم دەستپێکی نەهامەتی بوو بەسەر بارزانییەکاندا هێنرا.
لە ساڵی (1908ز) شێخ عەبدولسەلام بارزانی گەڕایەوە بۆ ناوچەی بارزان و دووبارە پیاوەکانی لە دەوری کۆبوونەوە و خۆیان لە پشت چیای سەرکەشی شیرین قایم کرد و بە شێوەیەکی لەناکاو هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی عوسمانییەکان و لە ناوچەی بارزانیان دەرکرد و ناوچەکەیان لێیان پاک کردووه.
ئەو شکستە وای لە دەوڵەتی عوسمانییەکان کرد، کە داوای گفتوگۆ و دانووستاندن لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی بکەن، بەو شێوەیەش ئاشتی لە دێی بارزان و ناوچەکە بەرپا بوو، . بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەی نێوانیان، سەرجەم گیراوە بارزانییەکان ئازاد کران و قەرەبووی زیانەکانیان کرایەوە، بەڵام ئەو ئاشتییە زۆری نەخایاند و لە ساڵی (1913ز) کاتێک سڵێمان نەزیف پاشا (1913-1916ز) کە خەڵکی شاری ئامەد (دیابەکر)ی باکووری کوردستان بوو، کرایە والیی ویلایەتی مووسڵ، کە کەسێکی بە ناوی سەفوت بەگ لە دێی بارزان بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک تۆمەتبار کرد، ئەوەیش هێزێکی گەورەی سوپای داگیری دەوڵەتی عوسمانییەکانی ناردە سەر بارزان و گەمارۆی دا، بۆ دەستگیرکردنی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و سەفوت بەگ و ئەوەیش دوای ماوەیەک لە شەڕ و کوشتار و پێکدادان، ئەوە بوو شێخ عەبدولسەلام خۆی نەدا بەدەستەوە، کاتێک بینی ناتوانێت بەرەنگاریی ئەو هێزە گەورەی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی عوسمانییەکان ببێتەوە، بۆیە بڕیاری کشانەوەی دا و چووە ناو خاکی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# و لەوێ لە دێی ڕاژان بوو بە میوانی سەید تەهای نەهری.
سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم (سوڵتان مەلعون) (1876-1909ز) سی و چوارەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان، خەڵاتێکی گەورەی دانا بۆ هەر کەسێک کە شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەزیندوویی یان بەمردوویی ڕادەستی دەوڵەتی عوسمانییەکان بکات، بۆیە شێخ عەبدولسەلام بارزانی ناچار بوو شوێنەکەی بگۆڕێت و چوو بۆ لای بەڕێز سمکۆی شکاک و پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵدا درووستکرد، دواتر هەردووکیان چوون بۆ شاری تفلیسی پایتەختی ئێستەی جۆرجیا (گۆرجستان) و لەوێ چاویان کەوت بە نێردراوی قەیسەری، ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەر نیکۆلای دووەم (1894-1917ز) دوایین قەیسەر و ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و داواکاریان لێ کرد و ئەوەیش بەڵێنی هاوکاریپێدان بۆ ڕزگارکردنی کوردستان لەژێر چنگی داگیرکاری دەوڵەتی پیاوە نەخۆشەکەی عوسمانییەکان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ.
لە کاتی گەڕانەوەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و پیاوەکانی، کە بە دێی گەنگەجین تێپەڕین، کە یەکێکە لە دێیەکانی یەکێک لە شارۆچکە (قەزا)کانی سەربە پارێزگای ورمێ (ئازەربایجانی ڕۆژاوا)ی سەربە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا) و لەوێ گەورەی دێیەکه، سۆفی عەبدوڵڵا زۆریان لێ پاڕایەوه، کە ببێتە میوانیان و شێخ ڕازی بوو بە میوانی لەو دێیەدا بمێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە لە نیوەشەودا سۆفی عەبدوڵڵا و هاوکارانی، شێخ و سێ لە پیاوەکانیان دەستگیرکرد و ڕادەستی دەوڵەتی عوسمانییەکان کران و بە دەستبەستراوەیی ڕەوانەی زیندانی شاری وانی ناوەندی ویلایەتی وانس سەربە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) کران و دواتر زیندانی مووسڵی ناوەندی ویلایەتی موسڵ کران و سڵێمان نەزیف پاشا (1913-1916ز) والیی ویلایەتی مووسڵ، لە دوای دادگایەکی ڕووکەشی بڕیاری لەسێدارە درانی بۆ شێخ عەبدولسەلام بارزانی و پیاوەکانی دەرکرد و لە ڕێکەوتی (14ی کانوونی یەکەمی 1914) ئەو بڕیارە نایاساییە جێبەجێ کرا و شێخ عەبدولسەلام بارزانی و پیاوەکانی لەسێدارە دران، کە تەمەنی شێخ عەبدولسەلام بارزانی تەنیا نزیکەیی (26) ساڵ و (11) مانگ و (13) ڕۆژ دەبوو.
$سەرچاوەکان:$
1-#مەسعود بارزانی#: بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد/ بەرگی یەکەم. وە: سەعید ناکام-دهۆک 1998ز.
2-#مومتاز حەیدەری# و د. #کوردستان موکریانی# و د. دلێر ئیسماعیل حەقی شاوەیس: کۆنگرەی یادەوەریی سەد ساڵەی بارزانیی نەمر/ بەشی یەکەم-هەولێر 2003ز.
3-عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هەولێر 2005ز.
4-یاسین سابر ساڵح: ئینسایلکۆپیدیای گشتی-سلێمانی 2005ز.
5-د. #ئەفراسیاو هەورامی#: کورد لە ئەرشیفی ڕووسیا و سۆڤییەتدا-هەولێر 2006ز.
6-د. #فەرهاد پیرباڵ#: کرۆنۆجیای کوردستان 625پ.ز-1932ز-هەولێر 2011ز.
7-ن. لازایف: مێژووی کوردستان. وە: وشیار عەبدوڵڵا سەنگاوی-هەولێر 2012ز.
8-مەسعود بارزانی: بۆ مێژوو-هەولێر 2020ز.
9-سایتی چاوی کورد-بەشی وتار، دەرچوون لە ئێراق، زنجیرەی (23)– ن: پڕۆفیسۆر دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر، ڕێکەوتی (15ی ئۆکتۆبەری 2021ز)
10-ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,635 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 14-12-2022
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-12-2022 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 14-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,635 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!