جۆخینیان لە پشت بانێ
خەرمانی کایەکەی باشترە لە دانێ
مەبەست لە پەمووە، (جۆخین: بەو جێگەیە دەوترێ کە خەرمانی تێدا کۆدەکریتەوە بۆ گێرە) جۆخینیان لە پشت بانێ، مەبەست لەو جێگەیەیە کە پەمووی تێدا ڕووێنراوە، (خەرمان: بە دانەوێڵەی گێرەکراو دەوترێ کە پووش و پەڵاشی لێجیاکرابێتەوە) خەرمانی کایەکەی باشترە لە دانێ، واتە: پەموو بە کا و ناوکەکەی بە دان چووێنراوە، پەموو لە دانەکەی باشتر و بەقیمەتترە. وەڵام (پەموو، لۆکە) . [1]