لەسەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی،
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بۆ لای
سەڵاحەدین بەهادینسەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانه، داوای لێکردووە نێوەندگیری لەنێوان ئەو و
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانیدا بکات.
بەهۆی نێوەنگیرییەکەی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، لێک نزیکبوونەوە لەنێوان
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درووستبووە.
لە دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە سەڵاحەدین بەهادین کردووە، نێوەنگیری لەنێوان پارتی و یەکێتی بکات، ئەویش دەستی بە گفتوگۆ لەو بارەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووە.
لە ئەنجامی گفتوگۆکان، مەسرور بارزانی باسی لەوە کردووە، کە ئەو وەک سەرۆکی حکومەت نازانێت بۆچی قوباد تاڵەبانی نیگەرانە؟ بۆیە دەبێت لەو بارەوە پەیامێکی ڕوونی هەبێت.
لە گفتوگۆکاندا سەڵاحەدین بەهادین نیگەرانییەکانی یەکێتی بۆ مەسرور بارزانی ڕوونکردووەتەوە و باسی لەوە کردووە، کە ئەوان لەوە نیگەرانن سەرۆکی حکومەت ڕێگرە لە گۆڕانکاری ئەو پۆستانەی پشکی یەکێتین لە حکومەت، لەگەڵ نیگەرانی لە تیمی پارتی لە حکومەت.
لە ئەنجامی ئەو نێوەندگیرییە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئامادەیی نیشانداوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەکان.
[1]