مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی نیگەرانە لە جموجوڵەکانی هەردوو هێزی دژەتیرۆر و کۆماندۆی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە دوو هێزی تایبەتی ئەو حیزبەن بەم هۆیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای دەسەڵاتی هێزە تایبەتەکانی یەکێتی نیشتمانی کردووەو دەیەوێت فەرمان لە ئەنجوومەنی ئاساییش وەربگرن. بەڵام سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو داوایەی مەسرور بارزانییان ڕەتکردووەتەوە.
مەسرور بارزانی بەهۆی نیگەرانییەکانییەوە لەو دوو هێزە داوای دەسەڵاتەکانی کردوون، بەوەی دەبێت ئەو هێزانە لە ئەنجوومەنی ئاساییش فەرمان وەربگرن، نەک لە شوێنی تر.
مەسرور بارزانی دەیەوێت کارەکانی ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی ڕێکبخاتەوە و لەو ڕێگەیەشەوە تەواوی هێزەکانی سەر بە ئەنجوومەنەکە لە خۆیەوە دەسەڵات وەربگرن، نەک لایەنی تر.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 697 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!