ئامادەیی خێڵی بارزان بۆ بەشداریی لەجەنگی بەلقاندا
ئامادەکردن: یاسین خالید حەسەن
پاش هەڵگیرساندنی جەنگی بەلقانی یەکەم لەنێوان ئیمپراتۆریی عوسمانیی و وڵاتانی هاوپەیمانی بەلقان لە ئۆکتۆبەری 1912دا، شێخ عەوبدولسەلامی بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریی لەو جەنگەو یارمەتیدانی دەوڵەتی عوسمانیی دژی وڵاتانی بەلقان ڕاگەیاند. ڕۆژنامەی (STAMBOUL) کە لەرۆژی هەینی ڕێکەوتی 29 ی نۆڤەمبەری 1912دا، لە ئەستەمبوڵ دەرچووە، لەلاپەڕەی یەکەمی خۆیداو لەژێر ناونیشانی خێڵی بارزان دا نووسیویەتی:
شێخی خێڵی بارزان کە لەنێوان ئامەدو موسڵدایە، پەیامێکی ناردووە بۆ سەرۆک وەزیران و پێی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕوانی فەرمانی حکومەتە بۆئەوەی بەخۆی و هێزێکی پەنجا هەزار کەسێوە بکەوێتەڕێ.
پرسیار ئەوەیە: ئەگەر لەم شەڕە گەورەیەدا، ئەم پەنجا هەزارچەکدارە بۆ دامەراندنی دەوڵەتێک لەکوردستان بەکاربهێنرایە دەبوو دەستکەوێتی نەبووایە؟. [1]