$پەیماننامەی لۆزان لۆ تورکیای نەزان$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە میدیا کوردییەکان و نێوەندی ڕۆشنبیری و سیاسی ئێمەدا قسەوباسی گەرم هاتە چێکردن دەربارەی زیندووکردنەوەی پەیمانی لۆزان لە لایەن تورکیاوە. پەیمانی لۆزان واتە گەڕانەوەی ویلایەتی موسڵ بۆ سەر تورکیا کە هەر چوار شارە گەورەکەی باشووری کوردستانی تیدایە: کەرکووک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک بە موسڵیشەوە. ئەو هەراوزەنایەی لەناو ئێمەشدا بۆی کرا شایەنی ئەوە نەبوو ببێتە ئەو باس و خواسە گەورەیە لە میدیاکاندا؛ چونکە، لە ڕاستیدا ئەم باسە جگە لە نەزانینێکی جەهلخوازانە لە لایەن تورکیاوە هیچی تر نییە. خۆیان لە هەمووان باشتر دەزانن کە نەک هەر ناتوانن بگەرێنەوە دەمانی پێش پەیمانی لۆزان بەڵکوو لەوە دەترسن ئەم تورکیایەی ئێستاش لێی بقرتێندرێ یاخود هەڵبوەشێتەوە. لە سیاسەتدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە و هەموو شتێک مەترەحە ڕوو بدات بەتایبەت تێکچوونی جوگرافیای دەوڵەتەکان بەتایبەتتر دەوڵەتێکی وەک تورکیا؛ چونکە، هیچ دەوڵەتێک وەک تورکیا بە لێدوانێک یان تویتەرێک نایاتە لەرزە کەچی باری ئابووری و سیاسی تورکیا بە تویتەرێکی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەهاتە لەرزە. تویتەرەکانی ترامپ ناودار بوون چەندان جار ئەمە ڕووی دا لە دەمانی ئەودا.
کەسێک بۆی باس کردم، گوتی لە دەمانی بەهاری عەرەبی، کە من ناوی دەنێم شۆڕشە یاسەمینییە.ان و لە جێگەیەکی تردا باسی ئەمە دەکەم، دەڵێت کاتێک نوێنەری تورکیا لەگەڵ ئەمریکاییەکان دانیشتووە ئەوپەڕی دڵەڕاوکێیی خۆی دەربڕیوە لە بارودۆخەکە و بە ئەمریکاییەکانیان گووتووە کە پەلاماری باشووری کوردستان و بەشە کوردستانییە.ەی سووریا دەدەن، ئەو دەم هێشتا ڕۆژاڤا بەتەواوی لە دایک نەببوو، چونکە ئەوە ئاساییشی و جوگرافیای نەتەوەیی تورکی دەخەنە ژێر مەنگەنەوە. ئەمریکاییەکان پێیان گوتبوون پیویست بەو هەموو ترس و دڵەڕاوکێییە ناکات. دەڵێت لەو کاتەدا جەنەراڵە تورکییەکە کاغەزێکی سپی دەرهێنابوو لە باخەڵی و بە ئەمریکاییەکانی گوتبوو ئیمزامان بۆ بکەن کە تورکیاش وەک ئێراق و سووریا و میسر و لیبیا و تونس و یەمەن لێ ناکەن.
تەنیا سێ ئاست هەن لێوەی بڕوانین تاکوو لەم بابەتە بەتەواوی تێبگەین: ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆیی. ئاستی نێودەوڵەتی ئێستا لە پلەیەک و پێکهاتەیەک و چەند قوتبیەکی نوێدایە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات تورکیا خەونە مێژووییە مردووەکانی زیندوو بکاتەوە. ئێمە دەزانین ئەمریکا و ڕووسیا دژی ئەو پلانەی ئەردۆغانن گەر بیەوێت بیری لێ بکاتەوە و ئەمە هیچی لەسەر ناڵێم؛ بەڵام چین وەک جەمسەرێکی تازەی گەورەی نێودەوڵەتی بە هیچ کلۆجێک ڕیگە نادات تورکیا پەلهاوێژی بۆ خەونێکی ئاوها بکات. بۆ؟
هەرێمی شینجیانگ ی چینی کە زیاتر لە دوازدە ملیۆن ئویگوری تورکی زمان و ئایینزا موسڵمانی تیدا نیشتەجێیە هەمیشە جێگەی دووربینی تورکیا و ڕۆژاواشە کە دەیانەوێت لە ئاساییشی نەتەوەیی چین بدەن لەوێوە. لە دەیەی ڕابردوودا کە تورکیا کەمێک ئاستی ئابووری باش بووبوو و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و غەربدا تارادەیەک جێگیر بووبوو چەند جارێک دەمی دەکوتا لە مەسەلەی ئویگورەکان. ئەوە بوو هەرجی ئۆپۆزسیۆنی ئویگوری هەبوون ڕوویان کردە تورکیا و تورکیاش ئۆفیسی تایبەتیی بۆ کردنەوە. لە بەرانبەر ئەمەدا چین پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورددا بەتایبەتیی کوردی باکوور، پ. ک. ک.، دەستپێکرد. ئەم هەنگاوە تورکیای دەهری کرد بەڵام نەیتوانی هیچ شتێک بکات چونکە ئابووریەکەی بەرەو خراپتر جوو لە سەرەتای ئەم دەیەیەدا. تەنیا وڵات کە بەرهەمهێننانی چەندان ملیارد دۆلاری، بیست و پێنچ، خستە بازاڕی تورکیاوە چین بوو لەو کاتەدا. لە بەرانبەردا تورکیا نەک هەر دەستەبەرداری ئویگورەکان بوو بەڵکوو سەرۆکە ڕاکردووەکەیان و چەندان کادری تری ڕادەستی چین کردەوە و ئەوانی تریشی ئیزندا کە تورکیا بەجێ بهێڵن. لێرەدا خەونەکەی تورکیا بەئاسانی دەزڕێ چونکە هەنگاونانی عوسمانیانە هەرێمی شینجیانگ دەخاتە مەتسریەوە و ئەمەش چین بێ یەک و دوو قبوڵی ناکات بۆیە تورکیا دەبێت ئاوها بمێنێتەوە.
دوورگەی قرم کە ڕووسیا لە ساڵی 2014 لە ئۆکرانیای دابڕی و خستییە سەر نەخشەی ڕووسیا یەکێکە لەو خاڵانەی ئەردۆگان جار ناجارە لە ناوخۆی تورکیا باسی دەکات و دەشزانێت کە ڕووسیا داری مردن دەدات بە ڕوحیا گەر باسی بکات ئەمە جگە لەوەی ڕووسیا دژە لە سووریا و لیبیا و ناوچەکەدا بە گشتی لەگەڵ تورکیادا. ستراتیجی ئەمریکا لە ناوچەکە و جیهان ئەوەیە کە قوتبێک کەمتر بکاتەو ەنەک بهێڵێت تورکیا ببێتەوە بە جەمسەرە جیهانییە.ەی سەدەی ڕابردوو. بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک دەوڵەمەندترین ناوچەی وزە و نەوت لە جیهاندا بۆ ئەمریکا هەرگیز ڕێگە نادات هیچ وڵاتێک لە ناوجەکەدا دەستی باڵای جەمسەرخوازی هەبێت. پاشان ئەوروپا بە گشتی و یۆنان و بوڵگاریا و ڕووسیای سەر دەریا ڕەش بە تایبەت هەرگیز بێ دەنگ نابن لە هەر پاوانخوازیەکی عوسمانیانەی ئەردۆگان، ئەمە سەرباری ئەوەی کە هیچ میکانیزمێکی و هزرێک و هاوکێشیەک ناتوانێت ئەو خەونە لۆزانییەی ئەردۆگان دابین بکات. ئەو توانا سەربازییانەی تورکیا شانازی پیوە دەکات هەمووی لە ڕۆژاوا کڕیونی و هەندێکیان چیپ و دوگمە کۆمپیوتەریەکەی هەر بە دەست غەربەوەیە.
وەک ئاستی ناوچەییش، ئیران و سعودیە هەن کە دوو قوتبی گەورەی ناوجەکەن و هیچیان ڕێگەنادەن تورکیا ببێتەوە بە عوسمانلیەکەی جاران. بۆ ئێران کە لەوەتەی کۆماری ئیسلامی هاتۆتە سەر تەخت سووریا بۆی خاڵێکی ستارتیجی ناوچەیی و جیهانیشە و بە هەموو شێوەیەک دەستی پیوەگرتووە چونکە سووریا تەنیا دەروازەیە کە ئێران دەستی بگاتە دەریای ناوەڕاست واتە جیهانی ڕۆژاوا. لە دوای 2003 ەوە ئەمریکا ئێراقیشی بە دیاری داوەپێی تاکوو بەئاسانی ئەو ڕێگە ستراتیجییە قیرتاو ڕێژ بکات.
سعودیە وڵاتێکە لە مێژە لە دنیای سیاسی نوێی ناوچەکەدا قوتبێکی بەهێزی ئیسلامی و سوننی و عەرەبییە تازە بە تازەش وادەبێتە قوتبێکی گەورەی ئابووری نەک هەر لە ناوچەکە بەڵکوو لە گێتیشدا. پڕۆژەی بەسەوزکردنی سعودیە و شاری نیوم بەڵگەیەکی زیندووە لەم بارەیەوە. ئەمە جگە لەوەی سعودیە ڕابەرایەتی ناوجەیی نیمچە دوورگەی وڵاتانی عەرەبی دەکات هەم لە ڕووی سیاسی و ئابووریەوە و هەم لە ڕووی سەربازیشەوە. ئەوە میسر لاولاوە بوەستێت کە هەمیشە پێ دادەگرێ لەسەر ئاساییشی وڵاتانی عەرەبی لە نیویدا سووریا و ئێراق و بۆ ئەمەش چەندان هەنگاوی ناوە. لە ڕووی سەربازیەوە میسر بەهێزترە لە تورکیا لە چەندان بواری سەربازیدا. ئەمانە و چەندان شتی تر وادەکەن کە ئاستی ناوچەیی هەرگیز لەبار نەبێت نەک هەر بۆ بەدیهێنان بەڵکوو بۆ باسکردنی خەونی ئەردۆگانی عوسمانلیانە.
مەگەر لە ئاستی نیوخۆیی تورکیادا ئەم بابەتە، زیندووکردنەوەی پەیمانی لۆزان، کاڵایەکی باش بێ بازاڕی سیاسی ناوخۆیی تورکیا و کەسیش ناوتانێ بچێت ەماڵی کەسێکەوە و بڵی تۆ ناتوانی ئاوها بیربکەتەوە یاخود ئاوها خەون ببینە و خەون مە%D