سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پارتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دوای گەشتێکی چەند ڕۆژەی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و ڕاستەوخۆ دواتر دەستکرا بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئامادەکردنی بەرنامەیەکی کار بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
پارتی جگە لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بارەی کێشەکانی نێوانیان لە ئێستاشدا مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە وەرەقەیەکی عەمەلی ئامادە کردووە لە کۆبوونەوەیەکەیان لەگەڵ یەکێتیی دەیخەنەڕوو.
دوای گەڕانەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و لە دوای کۆتایهاتنی پرسەی
ئاکام عومەرئاکام عومەر لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە
18-12-202218-12-2022 و دووشەممە
19-12-202219-12-2022، ئەگەری هەیە کۆبوونەوەی هەردوولا دەستپێبکات.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,017 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!