ڕۆژی 18ی کانونی دووەم، ڕۆژی یەکەمی پرسەی
ئاکام عومەرئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری
هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو.
بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە پرسەی ئاکام عومەر پێشوازیان لە میوانەکان کرد، چاوەڕێ دەکرا، هەر یەک لە
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی و
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی بەشداری لەو پرسەیە بکەن.
بەرپرسانی باڵای یەکێتی چاوەڕێ بوون
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا بەشداری لەو پرسەیە بکەن و ئەو پرسەیە ببێتە سەرەتای توانەوەی بەستەڵەکی نێوان پارتی و یەکێتی. بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستێکی باڵا بەشداری لەو پرسەیە نەکرد.
نێچیرڤان بارزانی، لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسەی ئاکام عومەر، بەرەو وڵاتی قەتەڕ کەوتە ڕێ بۆ سەیرکردنی یاری کۆتایی مۆندیالی 2022، مەسرور بارزانیش خۆی بەشداری لەو پرسەیە نەکرد، بەڵکوو تەنیا تیمێکی باڵای پارتی لە حکومەتی هەرێم ڕاسپارد بۆ بەشداریکردن لە پرسەی ئاکام عومەر.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,083 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!