ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێرهەولێر پاڵەوانی ناوەندەکانی هەولێر بوو
بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری وەرزشیی لە سنووری پارێزگای هەولێر و گرنگی زیاتر بە ئاستەکانی تەمەن لە سنووری ناوەندەکانی پارێزگای هەولێر کە ساڵانە چەندین خولی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، بە بەشداری دە ناوەند لە سنووری شاری هەولێر پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێز بۆ ناوەندە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو، لە یارییەکانیش چەندین یاریزانی بەتوانا لە سەر ئاستی ناوەندەکانی کێبڕکێ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەیان دەکرد، ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر بە ئاست و بە ئەنجام توانیان باڵادەستی خۆیان لە پاڵەوانیەتیەکە بنوێنن و لە سەرجەم تیپە بەشداربووەکانیان بردەوە لە ئەنجامی کۆتایشدا ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر توانی پلەکانی یەکەم و دووەم لە سەر ئاستی ناوەندە بەشداربووەکان بە دەست بهێنێت و هەریەک لە یاریزانان عەبدولحەق قەهار و عەبدولمالک قەهار پلەکانی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا، لە کۆتایشدا لەلایەن بەرپرسانی وەرزشیی و حزبی خەڵات و دیاری بە سەر یاریزانانی ناوەندە وەرزشییەکان دابەشکرا.
[1]
پاڵەوانییەتییەکە لەلایەن هەردوو ناوبژیوان:
فوئاد عەبدولموحسین تەهافوئاد عەبدولموحسین تەها و
عومەر عەلی کاییعومەر عەلی کایییەوە بەڕێوە بردرا.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 737 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!