بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی #هەولێر# پاڵەوانی فوتساڵی پارێزگاکانی خەڵات کرد
بە مەبەستی زیاتر پشگیتری کردنی وەرزش لە ناوەندەکانی خوێندن و بەرەوپێشبردنی ڕەوتی وەرزشیی لە ناوەندەکانی خوێندن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزشی و هونەری سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە چەندین خولی جۆراوجۆر و پاڵەوانێتی لە سەر ئاستی پەروەردە گشتییەکانی سەربە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەمساڵیش 2022 پاڵەوانێتی فوتساڵی کچانی بۆ پەروەردە گشتییەکانی سەر ئاستی هەرێم کردووە، کچانی پەروەردەی گشتی هەولێریش توانیان نازناوەکە بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان، لەبەرانبەر ئەم ئەنجامە باشە، مامۆستا لوقمان سەعید بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لە نزیکەوە لەگەڵ سەرجەم یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرانی شاندنی پەروەردەی گشتیی هەولێر کۆبووە، لە نزیکەوە گوێ لە داواکارییەکانی کچە یاریزانەکان گرت و لەبەرانبەریشدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەڵێنی هاوکاری زیاتری بە بەرپرسانی وەرزشی دا لە یەکە پەروەردەکان و ئاماژەی بەوەشدا کەوا دەبێ لە ناوەندەکانی خوێندن گرنگی زیاتر بە وانەی وەرزشیی و چالاکییە وەرزشییەکان بدرێت ئەوەی لە سەر ئێمەش پێویست بێ خزمەتی زیاتر وەرزش دەکەین لە ناوەندکانی خوێندن و ئامادەین بۆ هەموو پاڵپشتییەک بۆ هەر کار و چالاکییەکی وەرزشیی، دواتریش خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانە و ستافی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی هەولێر دابەشکرا، لەلایەن خۆشیانەوە قوتابیان و مامۆستایان سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێریان کرد بۆ ئەو خزمەتە بەردەوامەی بۆ ڕەوتی وەرزشیی هەیانە لە پارێزگای هەولێر.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!