#زیاد جەبار#، سەرۆکی فڕاکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەڕڵەمانی کوردستان، ڕایگەیاند بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، جۆرێک لە ڕێککەوتن لەنێوان پارتی و یەکێتی ئیمزای لەسەر کرابوو بەڵام بەشێکی ڕێککەوتنەکە جێەبەجێ نەکراوە. یەکێتی چەندین تێبینی هەیە، هیوادارین ڕەچاوی ئەو تێڕوانینانەی یەکێتی بکرێت.
زیاد جەبار وتی: لە نەبوونی یاسای بودجە کۆمەڵێک کێشە درووستبووە لە ناڕوونی داهات و گەورەترین زیانی بە سێکتەری خزمەتگوزاری گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، (دابەشکاری مووچە و داهاتی ناوخۆ بەشێوەی 57 بە 43 گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی دوو ئیدارەیی، لەڕاستیدا دەبێت داهات بەشێوەی شەفاف کۆبکرێتە وە بە یەکسانی دابەش بکرێت).
زیاد جەبار وتیشی (چاوەڕێین بۆ ساڵی داهاتوو هەرێمی کوردستان، ببێتە خاوەنی یاسای بوودجە کە سەرجەم کێشە داراییەکان چارەسەردەکات).
سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی وتیشی (لە ڕابردوودا دوو ئیدارەیی هەبووە، بەڵام یەکێتی ڕەنجی زۆریدا، تاوەکو هەرێم ببێتەوە یەک ئیدارە، هیوادارین لە ئەنجومەنی وەزیران تێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە هەبێت). [1]