#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت دوای 70 ڕۆژ لە بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە دوای پشووەکانی سەری ساڵ بگەڕێتەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەهۆی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە شاری #هەولێر#، ماوەی 70 ڕۆژە نەچووەتە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بەشێکی تیمی یەکێتیش لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد، بەڵام ئەمڕۆ تەواوی تیمی یەکێتی بەشدارییان لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
بەشداریکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران و گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، پەیوەندی بە ڕێککەوتنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە هەیە لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێت لە پشکی خۆی لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم ئەنجامی بدات. [1]