تیمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان شکاندووە و سێ بەرپرسی یەکێتی بەشدارییان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.
هەر یەک لە #بێگەرد دڵشاد#، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و #دارا ڕەشید#، وەزیری پلاندانان و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بەشدارییان لە کۆبەنەوەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و هەر یەک لە حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و د. #ئارام محەمەد قادر#، وەزیری خوێندنی باڵا بەهۆی ئەوەی لە #سلێمانی# بوون نەیانتوانیوە بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.
پارتی و یەکێتی بە شێوەیەکی سەرەتایی لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێککەوتوون. ئەم ڕێککەوتنە سەرەتاییە بووەتە هۆی بەشداریکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران. [1]