ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 21ی کانوونی یەکەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت و تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای دانووستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنوورییەکان و دیوانی چاودێری دارایی.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری لەسەر پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی.
بڕگەی سێیەم و کۆتاییش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پلانی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی ژینگە لە بارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا. [1]
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
21ی کانوونی یەکەمی 2022