$ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئیسکەندەنافیا$
پشتیرێکی پڕ لە ئاژەڵ بۆ ئەمریکا
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
(لێرەدا مەبەستم لە خەڵک نییە بەڵکوو سەرکردەسیاسی و حوکمڕانە دەوڵەتییەکانی ئەو دوو ناوچەیەی کیشوەری ئەوروپایە کە چارەنووسی خەڵکەکەیان بەرەو نادیار دەبەن.)
سێرگی ڕیابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا: بوون بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ جیهان لە ڕەگ و ڕیشەوە دەگۆڕێ.
******
لەوەتەی ئەمریکا وەک قوتبێکی گەورەی سیاسەتی جیهانی هاتە دەر لە هەر دوو جەنگی جیهانیەوە بە تایبەت جەنگی جیهانی دووەم، دەوڵەت و قەوارە سیاسیەکانی ئەوروپا بونەتە پشتیرێک بۆ ئەمریکا و ئەمریکاش وەک ئاژەڵ لێیان دەخوڕێ. ئەوروپاییەکان دەرس لە مێژوو وەرناگرن کە هەردوو جەنەگە گەورەکەی جیهان لە ناو دڵی کیشوەرەکەی ئەوانەوە سەری هەڵداوە و زۆرترین وێرانەییەکانی جیهانی بەر ئەمان کەوتووە و کەچی ئێستاش ملیان داوەتە بەرتیغی جەنگێکی گێتی تر کە لەوانەیە کیشوەرەکەیان بەتەواوی نابود بکات بۆ هەتا هەتایی. ڕوسیا، وەک ماکرۆن و زۆرێک لە سیاسیە ئەڵمانیەکانێش چەند جار گوتویانە، ویستویەتی ببێتە بەشێک لەو دنیا سەرمایەداریەی بلۆکی ڕۆژاوا بەڵام نەیانهێشتووە وهەردەم بە دوژمنێک سەیریان کردووە. بەریتانیا و ئەمریکا ئەو دوو دینەمۆیەن کە تەحەکوم بەسەر عەقڵی سیاسی ئەوروپادا دەکەن و هەر ئەوانیش ناهێڵن و نەیانهێشتووە ڕوسیا ببێتە بەشێک یاخود دراوسێیەک بۆ سەرمایەداری ڕۆژیاوا لە کاتێکدا ڕوسیا هەموو ڕەگەزەکانی قوتبێکی سەرمایەداری وەک ەئەوروپا تیدایە بە زیادەوە.
بە هەموو پێودانگە جیۆسیاسی و هاوکێشە ئابووری و جوگرافی و مێژوویەکان ئەوروپا دەبوو نزیکتر بن لە ڕوسیاوە نەک لە ئەمریکا، بەڵام پێدەچێ نەخۆشی زیلینسکیزم (بێ عەقڵی سیاسیەکەی زیلینسکی) لە هەموو سەرکردە سیاسی و حکومیەکانی ئەوروپای دابێ و یەک بە یەک مل بدەن بۆ سیاسیەتەکانی ناتۆی ئەمریکا و بەریتانیا. زۆربەی دیدە سیاسیە باوەکان ئەوەبوو کە ڕوسی ابە چەند هەفتەیەک ئوکراین داگیردەکات و ئاو بێنە و دەست بشۆ. بەڵام خودی پڕۆسەکە لە لایەن ڕوسیاوە ناونرا پڕۆسەی ڕزگارکردنی دۆنباس. پاشان هەر لەگەڵ یەکەم ڕۆژی شەڕدا ڕوسیا داوای دانیشتنی لەگەڵ زیلینسکی کرد و ئەویش ڕازی بوو بگرە لە ڕۆژەکانی ئەوەلەوە دەکەوتە سەروگوێلاکی ناتۆ کە هیچیان بۆ ناکەن بەڵام دواتر موخابەراتی ئەمریکی و بەریتانی گوێیان گرت و وتیان دەبێ ئەوە بکەی کە ئێمە پێت دەڵێین. لە دوای ئەوەوە زیلینسکی خۆی کرد بە فس فس پاڵەوان و زۆربەی زۆری وڵاتەکەی بوون بە کەلاوە و بە هەزارانی لێ کوژران و برینداربوون و شەش ملیۆن کەس تاکو ئێستا ئاوارەی وڵاتان بوون و بڕیاریشە چوار ملیۆنی تر هەڵبێن لەو بارودۆخە. لە سەدا شەستی ئەو دە ملیۆن کەسە تەمەن گەنجن.
درێژەکێشانی شەڕ لە ئۆکراین لە میدیای غەربیدا وابڵاوبۆتەوە گوایە ڕوسیا پشەکشەی پێکراوە و جەکەکەکانی تێکشکاون و ئۆکراین بەرەو بردنەوە دەجێت. ئەم عەقڵیەتە وای لە فینلەندا و سوید کرد کە دەرفەتە ڕوسیا وا لاواز دەبێ و با ببین بە ئەندام لە ناتۆ و هەموو ئەو ڕێکەوتننامانای لەگەڵ ڕوسیا، بەتایبەت فینلەندا، هەمانە با وێڵی بکەین و بچینە ناو ئەو هێزەوە. هەر لەو ساتەوەی فینلەند بڕیاریدا بچێتە پێشەوە لەو بارەیەوە، پۆتین پەیوەندی بە سەرۆکی فینلەنداوە کرد و هەمان شتی پێگوت کە ئێمە ڕێکەوتنمان هەیە و ئیوە نابێ هیچ ترسێکتان لە ئێمە هەبێ بەڵام یەکێک لە خالە گرنگەکانی ڕێکەوتنەکەی ساڵی 1992مان ئەوەیە کە ئیوە نابی وڵاتەکان بکەن بە شوێنی دوژمنەکانی ئێمە یاخود خاکەکەتان نابێت ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێمە. دوای ەئو گفتوگۆیە سەرۆکی فینلەندا ترسێک دایگرتبوو. ئەمەی لە لێدوانێکدا گوت بەتایبەت کە دەیگوت ئەوەی لام سەیربوو پۆتین زۆر بە هێمنی قسەی دەکرد،
تەلەڤزیۆنی فینلەندی دەڵێن ئێمە لە ترسا دەچینە ناو ناتۆوە. تەلەڤزیۆنی ڕەسمی ڕوسیش دەڵێن ئیوە دەبێ لەمەودوا لە خۆتان بترسن. ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ڕوسیا لە دوێنێکەوە کۆمەڵێ چەک و تەقەمەنی قورسی ڕەوانەی سنووری فینلەندا کرد و لەوانەشە پەلاماری بدات و هەندێ شوێنی لێ داگیربکات وەک ئۆکراین تاکو ڕێگری لە بە ئەندامبوونی ناتۆی بگرێ. یەکێک لە بەندەکانی ناتۆ ئەوەیە کە نابێ هیچ یەکیک لە ئەندامەکانی بستێک لە خاکەکەی داگیرکرابێ لە لایەن وڵاتێکی ترەوە. دیمیتری میدیدڤید جێگری سەرۆکی ڕوسیا، پۆتین، دەڵێ ئێمە چەکی ئەتۆمی لە کالینگراد دادەنێین و ڕێگەنادەین سەروەریمان بخرێتە ژێر هەڕەشەوە.
ئینگلیزەکان قسەیەکیان هەیە دەڵێت: Don not pock the bear واتە دار مەژەنە ورچەوە، کە تۆ دەزانی دراوسێکەت ورچە و خەریکی لەوەڕی خۆیەتی و هەقی بەسەر تۆوە نییە ئەوا تۆش خەڵکنی دەرەوەی غەڕەک و شاری لێ مەهاورووژێنە ئەگەرنا ئەو ورچە زیانت پیدەگەێنێ. ئا لێرەدایە کە هزری سیاسی زیلینسکیەکان لەو دراسێ ژیری منداڵە دەچێ کە لەوە تێناگات تێژەنینی بە ورچەوە عاقیبەتی باش نابێت. فینلەندا و سوید دەیانەوێ چارەنووسی وڵاتەکەیان بە دەردی جورجیا و ئۆکراین بەرن. ئاژەڵی سەرکردە دەوڵتیەکانی ئەوروپا ئەوەیە کە خودی ئەمریکا نایەوێ بەرەو ڕووی سەربازی ڕوسیا ببیتەوە کەچی فینلەندا و سوید و ئۆکرنیای بە گژدا دەکات و ڕوسیاش لە بەرمابەر ئەمەدا دەڵێ ئێمە دەست ناپاریزین لە بەکارهێنانی هەر چەکێکی قورس و گەورە کە لەوانەیە جیهان لە ڕەگ و ڕیشەوە بگۆڕێ.
بەهەرحاڵ، لەوانەیە فینلەندا ببیتە ئەندامی ناتۆ بەڵام کام جۆر لە ئەندامێتی و کام ئەنجامگیری لەو ئەندامێتی بوونەی ناتۆ و عاقیبەتەکانی ڕووبەڕووی دەبێتەوە چییە. یاخود ڕوسیا قبوڵی ئەو ئەندامێتیە دەکات و چاوەڕیی لاوازبوونی خۆی دەکات. ئایا ئەمە دەبێ؟ ئەوا با جاوەڕووانی ڕۆژەکانی داهاتوو ببین. [1]