درەنگانی شەوی 22 لەسەر 23-12-2022 بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە بڕیارێک تەواوی یانە شەوانەکانی سلێمانی داخست و خۆی سەرپەرشتی و چاودێری تەواوی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دەکرد و هەر لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکە چووە نواری جێبەجێکردنەوە.
$دقی بڕیارەکە ئەمەیە:$
سەرجەم یانەکانی سەرچناری شاری سلێمانی داخران
بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشیمانی کوردستان سەرجەم یانە شەوانەکانی شاری سلێمانی و بەتایبەت گەڕەکی سەرچنار داخران.
ئەو شوێنانەی سلێمانی کە دادەخرێن دوورن لە ئایین، ئاکار و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی لە شوێنێکی گەشتیارییەوە بوونەتە شوێنێکی نامۆ و نەخوازراو بە کۆمەڵگەکەمان. [1]
$بڕوانە فایلی پەیوەندیدار$