ئەگەر قەدەغەکردنی کچان و ئافرەتانی ئەفغانستان بە هەوای ئیسلامییەکان نییە، بۆچی ئیسلامییە میانڕەوەکان هەڵمەتێکی گەورەیان لە دژی مێشک پووچانی تاڵیبان ناکەن؟! ئیسلام و ئیسلامییەکان و حوکمی ئیسلامی، ئەگەر ئافرەت وەک کەرەستەی سەرەکی دین و تەفکیری نەبێت، چی دەکات؟!
ئەوەندەی ئەو دینە و ئەحکامەکانی خەریکی شتەکانی پەیوەند بە ئافرەتن، هێندە خەریکی هیچیتر نین! ئەو دینە و شوێنکەوتووانی زیاد لە حەد خەریکی جل و بەرگی ئافرەت، قژی ئافرەت، حیجابی ئافرەت، دەنگی ئافرەت، عەورەتی ئافرەت، چێژی ئافرەت، جەستەی ئافرەت، مەکیاژی ئافرەت، بۆن و عەتری ئافرەت، و دەنگی هەنگاوی پێی ئافرەت، و میراتی ئافرەت و شایەدی ئافرەت و ئەو شتانەیە، مرۆڤ لە خۆی دەپرسیت، بۆ ئەو دینە هێندە تەرکیزی کردۆتە سەر ئافرەت؟! بەڵام کاتێک ژیانی پێغەمبەری ئیسلام دەخوێنینەوە دەبینین خۆی بەڕاستی بە تەواوی بابەتی ئافرەت ڕووبەرێکی گەورەی لە بیرکردنەوە و ژیانی کرداری داگیر کردبوو.
چۆن خەڵک گۆشت بە کوڵایی و برژاوی و لەناو چێشت و بە کاڵی و لەناو سوپدا و لەگەڵ ساوەر و لەگەڵ برنج و بە جۆرەها جۆریتر دەخوات، ژنیش لای پێغەمبەر وابوو، ژنی بە هەموو جۆرەکان تاقیکردۆتەوە، بە بێوەژنی و بە کچی و بە پیری و بە جاحێڵی، بە ئازادی و بە جاریەتی، بە موسڵمان و بە جوواتی، بە عەرەبی و بە قیبتی و لاواز و بە قەڵەو و بە جوان و بە ناشیرین و هتد! بۆیە من پێم سەیر نییە ئیسلام و ئیسلامییەکان وا خەمی گەورەیان و کێشەی سەرەکیان ئافرەت و پەیوەستەکانیەتی.
تۆ ببینە ئەو یەکگرتووە فاشیلەی سیاسەت و هەموو بوارێک، تەنیا خەمی گەورەی ڤیستیڤاڵی تاجی حیجابی ئافرەتانە!
ناڵێم ئافرەت نەبا ڕەنگە هەر دینیش نەبا، نەک هەر ئیسلامییەکان! [1]
#محەمەد هەریری#
#22-12-2022#