ئاردە ئاشی نەدیوە
کراسە دەرزی نەدیوە
دارە تەشووی نەدیوە
مەبەست لە قاوتەتووە یان تووی وشک، ئاردە ئاشی نەدیوە، مەبەست لە تووی وشکە بە سرووشت ورد دەبێت و پێویستی بە ئاش و هاڕین نییە، کراسە دەرزی نەدیوە، واتە گەڵاکانی داری توو، لکاون بە لقەکانییەوە، دارە تەشووی نەدیوە، (تەشوو: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، کلکێکی دار و دەمێکی ئاسنی تیژی هەیە، بۆ دار داتاشین بەکاردێ) واتە: داری توو پێویستی بە تاشین نییە. وەڵام (قاتەتوو، تووی وشک) . [1]