بنی دارە
نێوی تاڵە
سەری ئاورە
مەبەست لە جگەرە و دار جگەرەیە، بنی دارە، مەبەست لە دارجگەرەیە، (دارجگەرە: دارێکی باریکی بچووکە ناوەکەی کونە، جگەرەی پێوەدەکرێت بۆ کێشان) نێوی تاڵە، مەبەست لە جگەرەیە کە لە کێشاندا تامی تاڵە، سەری ئاورە، (ئاور: ئاگر) مەبەست لە سەری جگەرەیە کە بۆ کێشان بە ئاگر گڕدەدرێ. وەڵام (جگەرە و دارجگەرە) .[1]