بە ساڵێک سەد هێلکە دەکا.
مەبەست لە کیسەڵە، (کیسەڵ: گیانەوەرێکی گیاخۆرە، لە ئاو و لە وشکانیدا دەژێی، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە) بە ساڵێک سەد هێلکە دەکا، واتە: کیسەڵ گیانەوەرێکی هێلکەکەرە، ساڵی جارێک هێلکە دەکات و لەناو گڵدا دەیشارێتەوە تا دەتروکێن. وەڵام (کیسەڵ) . [1]