بەشەو خانم و بەڕۆژ قەرەواش.
مەبەست لە کورسییە، بەشەو خانم، واتە: کورسی بەشەو بەتایبەت کاتی خەوتن بەکارنایەت، بۆیە وەک خانم پشوودەدات، بەڕۆژ قەرەواش، (قەرەواش: خزمەتکاری ژن. فەرهەنگی شێخانی) مەبەست لەوەیە کە کورسی بەڕۆژ بەکاردەهێنرێ، لەمەتەڵەکەدا بە خزمەتکاری ژن چووێنراوە. وەڵام (کورسی) .[1]