#گەنمەکوتاو# یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان بە تایبەت لە وەرزی زستان و کاتی سەرما و سۆڵە، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە، سەرەتا گەنمەکوتاو بە جۆرێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت کە هەمیشە جەخت لەسەر خواردنی دەکرێت.
گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی گەنمەکوتاو، کە دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک باسی لێوە کردووە.
1- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا.
2- خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە و یارمەتی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە لە خوێندا.
3- زۆر بەسوودە بۆ کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگری کردن لە قەڵەوبونەوە و زۆری کێش؛ چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان، ئاو، مرۆڤ هەست بە تێری دەکات بە تایبەت ئەگەر نۆک و نیسک و بەهاراتی تێ کرا بێت.
4- بەهێزکردنی یادەوەری و کاراکردنی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار.
5- چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و ڕێگە گرتن لە قەبزی.
6- خۆپاراستن لە کەم خوێنی و کەمی ماددەی ئاسن و چارەسەرکردنی.
7- یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیکانی دڵ و تەسکبونەوەی خوێنبەرەکان.
8- خۆپاراستن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
9- ڕێگری کردن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک و کەم کردنەوەی نیشانەکانی.
10- پێدانی وزە بە جەستە و یارمەتی گەرم کردنەوەی جەستە. [1]