عادل مەلا ساڵح وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتى هەرێم:
- هەموو خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکانی تەواوی بنکە و نەخۆشخانە حکومییەکان 100٪ داشکاندن بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکرێت و خزمەتگوزارییەکان ئەمانە دەگرێتەوە، چارەسەر، پشکنین و نەشتەرگەریی.
- لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش بە ڕێژەی 50٪ داشکاندن بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکرێت.
- زیاتر لە 19 ملیار دینار، قەرزی کرێی خوێندنی چەند ساڵێکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان دراوەتەوە.
- لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران کار لەسەر کراوە بۆ ئەوەی لە جێی پێدانی زەوی، یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان درووستبکەین. [1]