گوندەواری بەراندێز لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە نۆ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی #ورمێ# لە شارستانی ورمێ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی بەراندێزە.[1]
$دانیشتووان$
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2011دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندستانە (11،366) کەس و (5،800)نێر و (5،566)مێ و (2٬628)خێزان پێکھاتووە.
دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد و ئازەری و ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان و کورەسوننی پێکھاتووە:
ژمارەی کورد: (9،484)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (83،3٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
ژمارەی ئازەری: (1،297)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (11،5٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
ژمارەی کورەسوننی: (66)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (0،6٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
ژمارەی ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان: (519)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (4،6٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
$زمان و ئایین$
زمان کوردی(کرمانجی)، ئازەری، ئەرمەنی
ئایین ئیسلام(شیعە و سوننە)، کریستیان
$جوگرافیا$
گوندەواری بەراندێز ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری چەمێ ڕەوزە و شاری ورمێ.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری چەمێ بەراندێزا نشیو و گوندەواری مەرگەوەڕ.
لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری چەمێ بەراندێزا ئەڤراز.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری دەشت.
$پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان$
کوردەکان (16)گوند.
کوردەکان و ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان و ئازەرییەکان (1)گوند.
کوردەکان و کورەسوننییەکان و ئازەرییەکان (1)گوند.
کوردەکان و ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان (1)گوند.
ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان (2)گوند.
کوردەکان و ئازەرییەکان (8)گوند.
$دابەشی کارگێڕی$
لە (29) گوند پێکھاتووە:
بەراندێز (ناوەند)
ئەنگەمان
بزوە
بەندێ
جافریان
جامسلی
جورنی
چەرەش
حەسۆ کەندی
خەتالی
خۆرمەباد
دزێ فەتحی
دزێ، بەراندێز
دێدانا ئەڤراز
دێدانا نشیو
دێراسیرێ
ساری بێگلویا مووسا
سعەتڵی
سیتک
سیرێ، بەراندێز
شەمەلەکان
شێخ مەزاری
عەلیاوا بەراندێز
گەزنەکێش
مەزاری چل چەشمە
نەرەڵە
ھەوەندووک
ھەیدەرلی
ھورمزیارا