$گەندەڵی وەک هۆکارێک بۆ وێرانبوونی وڵات$
یوکرەین وەک نموونەیەکی بەرجەستە
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
باسێک بە بەڵگە و زانیاری نووسراوەوە...
ئەمەی لێرەدا دەیخوێننەوە لە وڵاتی یوکرەین بوونی هەبووە بەڵام ڕێژەی بەرزبوون و زیادبوونی ئاستەکەی لە دوای ساڵی 2014 ەوە، ساڵی نفوزی دەسەڵاتی ئەمریکا و ئەوروپا، گەیشتۆتە چڵەپۆپە.
$یەکەم:$ کاتێک لەگەڵ هاورێیەکی خۆمدا دەربارەی گەندەڵی وڵاتی یوکرەین قسەبکەم، وتی (پێویستیم بە هیچ زانیاری و بەڵگەیەک نییە بزانم وایە یان نا، مادام لە کوردستانەوە خەڵک دەچون بە پەنجا گەڵا ماستەر و دکتۆرایان دەهێنایەوە ئەوە مانای ئەوەیە ئەو وڵاتە ئەوپەڕی گەندەڵی تێدایە.) ئەم قسەیەی ئەم هاوڕێیەم خەتمی مۆری لە ڕاستیەکی بەڵگەنەویستدا.
$دووەم:$ لە دوای 2014ەوە واتە لەو ساڵەوەی ئەمریکیەکان دەسەڵاتی سیاسی سیاسیان تێدا قایم کرد، داهاتی ساڵانەی یوکرەین ساڵ بە ساڵ هاتە خوار و گەندەڵی هەموو شوێنێکی تەنی.
لەم ڕووەوە دوو نموونە باس دەکەم:
1) بە پێی زانیاری Macrotrends کە وێبسایتێکی تایبەتە بە ئابووری و دارایی خشتەیەکی ئابووری وڵاتی یوکرەینی داناوە لە ساڵانی 1987 تا 2020. خشتەکە GDPی یوکرەین واتە داهاتی ساڵانەی وڵاتی داناوە. تەنیا لە 2014 ەوە تاکو 2020 داهاتی ساڵانەی یوکرەین دابەزیوە و ساڵی 2014 کە دوایین ساڵی دەسەڵاتی پرۆ-روسیەکان بوو بەرزترین ساڵی داهاتی یوکرەین بووە. واتە ساڵی 2014 داهاتی ساڵی یۆکرەین 183 بلیۆن/ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە بەڵام ساڵەکانی دواتر لە 91 بلیۆنەوە بووە و دواترین ساڵ کە ساڵی 2020 بووە 153 بلیۆن دۆلار بووە. ئەم ژمارانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ئەوروپا بەرهەمهێنانیان لە یوکرەیندا کردووە.
2) یەکێک لە هەرە ڕووداوە گەندەڵیەکانی وڵاتی یوکرەین بە (هەنتەر بایدن)ی کورەکەی جۆو بایدنی ئێستا سەرۆکی ئەمریکاوەیە لەو وڵاتەدا و بگرە لە وڵاتی ئەمریکاش ڕووداوێکی شەرمهێنەرە و کۆماریەکان ئێستاش خەریکی لێکۆڵینەوەن لەسەری، هەنتەر بایدن، بەوهۆیەی باوکی ئەودەمە جێگری باراک ئۆباما بوو، لە ڕێگەی باوکیەوە بەرهەمهێنانی نەوتی لە یوکرەین دەست پێکرد. سەرەتا بە ڕاوێژکاری ئابووری کۆمپانیانی نەوتی یوکرەین دەستی پێکرد کە مانگانە 50 هەزار دۆلار ئەمریکی هەبوو کە لە وڵاتی یۆکرەین پێی دەدرا، لە کاتێکدا داهاتی ساڵانەی کەسێکی ژیان مام ناوەند Middle Class لە یوکرەین 4300 دۆلار بووە. بە کورتی ئەو چەند ساڵەی هەنتەر بایدن لەوێ بوو زیاتر لە 81 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
3) ساڵی 2015 ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاند کە: (یۆکرەین گەندەڵترین وڵاتی ئابووری ئەوروپایە.) لە یوکرەین وەک هەر وڵاتێکی تر کە دەستی ئەمریکا و ئەوروپای پێ گەیشتبێ دەسەڵاتی گەندەڵیان هێناوەتە سەر حوکم تاکو لەو ڕێگەیەوە وڵات وێرانتر بکەن. وڵاتانی وەک یوگسلاڤیای پێشوو، ئەفغانستان، ئێڕاق، لیبیا، وڵاتانی ئەمریکای لاتین و دواترینیان یۆکرەین نموونەی بەرجەستەی ئەو سیاسەتە گەندەڵیەی غەربن. لە یوکرەین لە 2014ەوە چینێک لە دەسەڵاتی سیاسی پەیدابوون کە بوون بە ملیۆنێر و ملیاردێر وەک سەرۆکی پێشووتری یوکرەین بە ناوی پەترۆ پۆرەشینکۆ کە ئەمریکا بە بزنسمانێکی کارایان لە قەلەم دەدا. سەرۆکی ئێستای یۆکرەین ئەمریکا هێنایە سەر ناو گۆڕەپانی سیاسیەوە بۆ دوو مەبەست: یەکێکیان بۆ ئەوە بوو کە دیمەنی گەندەڵی سیاسیەکانی وڵاتەکەی پێ بشارێتەوە هەر وەک چۆن لە ئێڕاقدا کەسێکی وەک مستەفا کازیمیان هێنایە سەر شانۆی سیاسی. دووەمیان، بۆ ئەوەبوو کە بە دنیا بڵێن یوکرەین هێز و بیروباوەری فاشی و هیتلەریزمی تیانیە ئەوەتا سەرۆکی وڵات جووە. بەڵام لە ڕاستیدا هێزی سیاسی لە یوکرەین هیزێکی تەواو نازیزمیە و ئەمەیان لە کەس نەشاردۆتەوە و بگرە ئایدیۆلۆجیەکەیان کاریگەری بەسەر زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتەوە هەیە و نموونەش ئەو جیاوازیە ڕەگەزیە بوو کاتێک لەسەر سنوورەکان کە نەیاندەهێشت غەیرە ئەوروپایی بچیتە بپەڕێتەوە پۆڵەندا. هەروەها چەندان نموونەی تری لەو جۆرە هەن دەرهەق بە غەیرە یوکرانیەکان کراوە و لە هەواڵەکاندا ڕۆژانە دەیانبینین.
$سێهەم:$ پیشەسازی سێکس لە یۆکرەین، ڕۆژنامەی گاردیان و ئۆفیسی مافی مرۆڤ لقی یوکرەین و چەندان ڕۆژنامە و میدیای تر باس لەوەدەکەن کە یوکرەین بۆتە وڵاتێکی پیشەسازی سێکس فرۆشتن و زۆربەی ئەو گەشتیارانەی ڕوو لەو وڵاتە دەکەن بۆ مەبەستی سێکس کردن دەڕۆن. ناتالیا ئەنتۆنۆڤای جورناڵست لە ڕۆژنامە گاردیان وتاریکی بڵاوکردۆتەوە بە ناوی: (بەخێر بێن بۆ کییەڤ، شاری ژنە جوانەکان و گەشەی پیشەسازی سێکس.) ژمارە و زانایاریەکانی تر لەم بارەیەوە زۆرن و من لێرەدا ئاماژەیان پێنادەم.
بەم هۆیانەوە یوکرەین نەک هەر بوو بە گەندەڵترین و هەژارترین وڵاتی ئەوروپا بەڵکوو بوو بە وێرانترین و پڕ شەڕترین و پڕ ئاوارەترین وڵاتی ئەوروپا و لەوانەشە ببێ بە چاوگی شەڕێکی جیهانی گەورەتر.
ئەو گەندەڵیە کە هەموو وڵاتی تەنی بوو یوکرەینی بەم ڕۆژە گەیاندا چونکە هیچ جومگەیەکی وڵات نەمابوو لەوانە جومگەی سیاسی و دەوڵەتی و حموکی کە گەندەڵی خراپ و بێ کەڵکی نەکردبێ. کاتێکیش ئەمە بوو ئیتر ژیری و حیکمەتی سیاسی لە وڵاتدا بوونی نامینێ و وڵات بەو فەتارەیەدا دەجێ کە ئێستا دەیبینین بە داخەوە. [1]