ناوی شوێنەوار: گرکەدەشت
ئامادەکردنی:
محەمەد هەسنانیمحەمەد هەسنانی
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران، لە ئیدارەی سۆران بە سەدان ناوچەی شوێنەواری تۆمار کراون، یەکێک لەم شوێنانەش (گرکەدەشت)ە لە
دەشتی دیانادەشتی دیانا، کە تا ئێستا چەندین تیمی شوێنەواریی بیانی و ناوخۆیی پشکنینیان تێیدا کردووە.
عەبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: ”گرکەدەشت لە سنووری شارۆچکەی سۆران، بە یەکێک لە گەورەترین گردی دەشتی دیانا دادەنرێت و تایبەتمەندیی زۆری هەیە و شوێنێکی سەرنجڕاکێشە، مێژووەکەی بۆ زیاتر لە حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و یەکێکە لە ناوچە شوێنەوارییەکانی سنوورەکەمان.
ئاشکراشی دەکات: تا ئێستا چەند تیمێکی شوێنەواری جیهانی، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و زانکۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆیی، کاری کنین و پشکنینیان لەو گردەدا کردووە و چەندین چینی شوێنەوارییان دەرخستووە و گڵێنە و ئامارازی بەردینەی جۆراوجۆر دۆزراونەتەوە و کارکردنیش لەم گردە شوێنەوارییە بەردەوامە.“
زێبار عەزیز، لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی
زانکۆی سۆرانزانکۆی سۆران، بۆ (باسکورد) ئاماژەی بەوە کرد: جگە لە خوێندنی ناو پۆلەکان، لەلایەن مامۆستا و سەرۆک بەشەکانەوە گەشتی زانستی بە قوتابییانی زانکۆ ڕێک دەخرێت، بۆ مەبەستی زیاتر ئاشنابوونی قوتابییان بە شوێنەوارە مێژووییەکان، قوتابییانی بەشی مێژووی فاکەڵتی ئادابی زانکۆی سۆران، بە سەرپەرشتیی د. عومەر ئەحمەد مەحموود و م. سەڵاحەدین باقی حسێن، لە وانەیەکی پڕاکتیکیدا، سەردانی پێگەی گرکەدەشتی شوێنەوارییان کرد لە دەشتی دێڵزیان لە سنووری شارەدێی دیانا.
ئەوەشی خستەڕوو: دوای گەیشتنی قوتابییان بە شوێنەکە، لە لایەن تیمێکی شوێنەواریی زانکۆی کیلی ئەڵمانی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران پێشوازییان لێ کرا، کە لە شوێنەکەدا سەرقاڵی کاری پشکنین بوون لەو گردە شوێنەوارییە، لەم سەردانەدا پوختەی کاری کنە و پشکنینی شوێنەوارەکە لە وەرزەکانی ڕابردوو و ئێستایان بۆ قوتابییان خستە ڕوو.
زێبار عەزیز، ئاماژەی بەوەشکرد: لەئەنجامدا قوتابییان بە چەندین پرسیار و شیکاری بەشداریی گفتوگۆیەکی زانستییان لەگەڵ تیمەکەدا کرد. تیمەکە توانیویەتی پاشماوەکانی سەردەمی چاخی بەردینی نوێ و چاخی بەردینی کانزایی و سەردەمی ساسانی و ئیسلامی لە گردەکە بدۆزێتەوە. ئاشکراشی دەکات: جێگای خۆیەتی ئاماژە بەوە بکەین، کە کاری تیمەکە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سۆراندا دەکرێت.“
د. دڵشاد باڵەکی، نووسەر و لێکۆڵەر، لە لاپەڕە (120) پەرتووکی هۆزی باڵەکی لە سەدەی چواردەمی زایینییەوە تاکو سەدەی بیستەم، لەبارەی گرکەدەشت نووسیویەتی: وەک باسی لێوە دەکرێت، لە سەردەمی میر محەمەدی
میرنشینی سۆرانمیرنشینی سۆران، بەهۆی ستراتیژیەتی شوێنەکە، بنکەیەکی سەربازی لە گرکەدەشت بووە، گردەکە دوو ڕێگای بەسەرەوە بووە، چونکە هەمووی شوورە بووە، ڕێگایەک لە ڕۆژەهەڵاتی گردەکە و ئەوەی دیکەش لە ڕۆژاوا، بەهاران لەک اتی چوونی ڕەوەند و کۆچەریان بۆ کوێستانەکان، هەروەها لەک اتی گەڕانەوەشیان، بەپێی ژمارەی ئاژەڵەکان بڕە پارەیەکیان لە خاوەنەکانیان وەرگرتووە.“
[1]