عەلی زوبەیدی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی فەتح بە ئاژانسى هەواڵى مەعلومەى ڕاگەیاندووە، #مستەفا کازمی# سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێڕاق تۆمەتبارە بە پەردە پۆشکردنی گەندەڵی و تێوەگلان لە کوژرانی چەند کەسایەتیەکى ئێڕاقى و ئێرانى.
بە وتەی زوبێدی، هیچ هێڵێکی سوور لە بەردەم محەمەد شەیاع سوودانیدا نییە بۆ لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران.
زوبێد دەشڵێت (مستەفا کازمی، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو دوبەی هەڵهاتەوە، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوە نەبێتەوە). [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,468 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!